مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی: ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی17 / 10/ 2010 به‌رێز مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێز كاك حاجی ده‌رسیم به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ده‌وروبه‌رو، حاجی سالا ر، تێبینه‌ری ئه‌وقافی مه‌خمور، شاندێكی یاوه‌ری، كه‌پێكهاتبوون: له كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق، له‌سه‌ر داوای تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی مهخمورو، زۆرێك له دام و ده‌زگاكانی حكومی‌و، حیزبی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به مه‌به‌ستی دانانی هه‌یكه‌لی نوێ ی ناوچه‌ی مه‌خموری مامۆستایانی ئاینی‌و، ده‌ست نیشانكردنی ستافی نوێ ی ناوچه‌ی ناوبراو، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كیان، سه‌ردانی لقی {23}پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، قائیمقامیه‌تی قه‌زای مهخمورو، ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی‌و، كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و، ناوچه‌ی مه‌خموری كۆمه‌ڵی ئیسلامیان كرد.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له مامۆستا ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی لقی 23 و، بارزان سید كاكه قائیمقامی قه‌زای مهخمورو، هه‌ڤاڵ له‌تیف سوور به‌رپرسی كۆمیته‌و، مامۆستا یه‌حیا مه‌لا كه‌ریم به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی، مامۆستا موحسین سوله یمان به‌رپرسی ناوچه‌ی كۆمه‌ڵ، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به رامبه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌و، هیواشیان خواست ئه‌م جۆره سه‌ردانانه به‌رده‌وام بێت، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له هه‌موو ڕوێكه‌وه به تایبه‌تیش له ڕوی ئاینیه‌وه، وهئاماژهشیان به‌وه كرد، كه‌بوونی ناوچه‌یه‌ك له‌م ده‌ڤه‌ره تایبه‌ت به‌مامۆستایانی ئاینی، كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ گشت چین‌و توێژهكانو، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ هه‌ستكردن بهبرایهتیو تهباییو پێكه‌وه ژیان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز دێگه‌یی، به‌ناوی خۆی‌و، شاندی یاوهریو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ر، زۆر سوپاسی هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی كرد، بۆ ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه‌و، تیشكیشی خسته سه‌ر پێویستی پاڵپشتی‌و هاوكاری به‌ڕێزیان بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی مامۆستایانی ئاینی بتوانن به باشترین‌و، جوانترین شێوه‌و شێواز خزمه‌ت پێشكه‌ش بكهنو، سه‌ركه‌وتووبن له كاره‌كانیان.
|