ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی (1440)ی كۆچی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان و مسوڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ی ساڵی تازه پاڵنه‌رێكی به‌هێز بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و كۆچكردن له كێماسی و كه‌م و كورتییهكانهوه به‌ره‌و چاكسازی و كاری باش و بۆ خوا ژیان.
بێگومان ساڵی كۆچی هێمای رزگاربوون له زوڵم و قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و ده‌ركردنی ده‌ستووری پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، كه بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ستوورێكی نووسراودا ئه‌رك و مافی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان دیاریكران، له هه‌مان كاتدا بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تی و راستگۆیی و هه‌ماهه‌نگی، بۆیه ده‌خوازین ئه‌م یاده ته‌نیا وه‌ك رووداوێكی مێژوویی به‌سه‌رمان تێپه‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵكو ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له هه‌موو كهمو كورتیه‌كان و رۆیشتن به‌ره‌و لوتكه‌ی ژیاندۆستی، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به‌م هه‌ستانه‌وه‌و ئه‌م گۆڕانكارییانه هه‌یه.
دووباره ساڵی نوێی كۆچییتان پیرۆز بێت.
1/1/1440
10/9/2018