رۆژی هه‌ینی به‌رواری 15/9/2018 به‌رێز دكتۆر عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ژداری كرد له حه‌ڤده‌مین كۆنگره‌ی هه‌رێمایه‌تی سه‌نته‌ری ئیمامی شافعی له عه‌ممانی پایته‌ختی وڵاتی ئوردن، كه له ژێر ناونیشانی (الامن الفكری.. ثوابت ومرتكزات) ساز كرا بوو.
له‌و كۆنگره‌یه هه‌ر یه‌ك له نوێنه‌ری وڵاتانی جهزائیرو عیراق‌و یهمهنو كوردستان‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی زانستی‌و رۆشنبیری‌و فكری‌و سیاسی ئورده‌ن به‌ژدار بوونه.
ئامانجی كۆنگره‌كه گفتوگۆ بووه له‌سه‌ر پرسی ئاسایشی فكری‌و دانان‌و دیاركردنی ستراتیژ‌و نه‌خشه رێگه‌ی گونجاو له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت، له پێناو پاراستنی ئارامی كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌منی فكری له رۆهه‌ڵاتی ناوهراستو ناوچه‌كه.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا دكتۆر عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان به توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی تایبهتو به‌ناونیشانی (ئه‌منی فكری‌و په‌یوه‌ندی به گوتاری ئایینی) به‌ژداری كۆنگره‌كه‌ی كرد، كه تێیدا تیشكی خستۆته سه‌ر چه‌مكی ئه‌منی فكری‌و گرنگی پرسه‌كه‌و پێویست بوونی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كان له دۆخی ئێستادا.
له به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه په‌یوه‌ندی پرسی ئه‌منی فكری‌و گوتاری ئایینی په‌یوه‌ندیه‌كی دووجه‌مسه‌ری ته‌واوكاریه، به‌و پێیه ئایینی ئیسلامی بایه‌خی زۆری به لایه‌نی ئه‌منی داوه‌و ده‌یه‌وێ هه‌میشه مرۆڤایهتیو كۆمه‌ڵگه له ئارامی‌و ئاسایشی ته‌واو دابن.
هه‌روه‌ك چه‌ندین خاڵیش له توێژینه‌وه‌كه‌ی خراوه‌ته روو، كه ئاماژه‌ی گرنگ‌و واقعین له پێناو پاراستنی ئاسایشی فكری‌و هۆشیار بوونی كۆمه‌ڵگه‌كان له‌و باره‌وه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه ئیسلام ئایینی ئاشتی‌و ئارامی‌و وهسهتیهتو له پێناو خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی هاتووه، بۆیه‌ش رێگری له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات ببێته هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منی فكری‌و ئارامی مرۆڤایه‌تیه‌وه.
شاوی باسه ئه‌م كۆنگره‌یه ماوه ماوه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی له لایه‌ن سه‌نته‌ری زانستی ئیمامی شافعی ئورده‌نی ساز ده‌كرێت. |