رۆژی سێشهمه (18/9/2018) دكتۆر عبد الله سعید وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له (دكتۆر عبد اللطیف سه‌له‌فی) كه‌سایه‌تی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان. ئه‌مه‌و له دانیشتنه‌كه‌دا چه‌ندین باس و پرسی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان قسه‌و باسیان لێوه كرا، به‌تایبه‌تی هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌ره به هه‌ستی دینداری و گرنگی پێگه‌ی زانایانی ئایینی بدرێت به جۆرێك خزمه‌ت به ئارامی و هێمنی كوردستان و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی مسوڵمانان و ئه‌هلی مزگه‌وت به‌تایبه‌تی بكرێت. هه‌روه‌ك به پێویستیان زانی زانایانی ئایینی وه‌ك هه‌میشه رۆلێ به‌رزی خۆیان ببینن له‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له هه‌رێمی كوردستان به ئارامی و پاكی و دوور له ژاوه‌ژاوو تێكگیران ته‌واو بێت.
شایانی باسه هه‌ر یه‌ك له مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون. |