قورئان خوێندن پیشه‌ی پیاو چاكانه و مه‌شخه‌لی رێگای ناسینه، ره‌مزی ناسینه‌وه‌ی له‌خوا ترس و عارفینه ..
له به‌ر ئه‌وه قورئان خوێندنیش وه‌كو هه‌مو عیباده‌تێك ره‌وشت و ئادابی خۆی هه‌یه‌و ده‌بێ راچاوی ئاداب وره‌وشته كانی بكرێت، به‌شێك له‌و ره‌وشت وئادابانه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م:پێویسته قورئان خوێن به‌دست نویژ بی چونكه خوا له قورئان ده‌فه‌رموی ( لايمسه الاالمطهرون) وه له هه‌ر چوار مه‌زهه‌ب قورئان هه‌لگرتن به بی ده‌ست نویژ دوروست نیه.
دووه‌م: وا باشه قورئان خوێن ئه‌ندازه‌ی خوێندنی له قورئان دیار بكا‌و بزانی به ماوه‌ی چه‌ند قورئان ختم ده‌كا چونكه پیاو چاكان وایان ده‌كرد .
سێ یه‌م: خوێندنیكی جوان و فه‌همی له‌گه‌ل بێت هه‌ر وه‌ك ابن عباس ره‌زای لێ بی ده‌فه‌رموی (لأن اقرأ البقرة وآل عمران ارتلهما واتدبرهما احب الي من ان اقرأ القرآ‌ن هذرمة)
چواره‌م: سوننه‌ت وایه له‌گه‌ل خوێندنه‌وه‌ی قورئان هه‌ول ده‌یت بگریێت به‌مه‌ش زیاتر بیر له ئاگری دوزه‌خ و سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی رۆژی دوایی ده‌كرێته‌وه.
پێنجه‌م: سوننه‌ت وایه قورئان خوێندن به‌په‌نا گرتنه به‌ر خوا ده‌ست پێ بكریت واته (اعوذ بالله من الشيطان الرجيم).
شه‌شه‌م: ئه‌بێ مافی هه‌مو ئایه‌تیك به‌ته‌واوی بدرێت و له‌شوێنی سوجده سوجده ببرێت.
هه‌فته‌م: خۆ پاراستن له‌كاتی قورئان خویندن له (الریاء)واته پامایی.
هه‌شته‌م:ته‌رتیل و ده‌نگ خۆش كردن له كاتی قورئان خوێندن چونكه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمۆی (من لم يتغن بالقرآن فليس منا). |