رۆژى دووشه‌ممه 15/10/2018 له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ بێشوازيكرد كرد لە بەرێز شێخ سه‌ردار قایمقامی قەزای شێخان و به‌ڕيز شيمال عادل ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك.
ئه‌مه‌و له دانيشتنێكدا، به وردى باس له ره‌وشى داموده‌زگا ئاينيه‌كانى قه‌زاى شيخان كرا‌و جه‌خت كرايه‌وه له‌سه‌ر بايه‌خدانى زياتر به پێكه‌وه ژيانى ئاينى و هه‌ماهه‌نگى زياترى نێوان يه‌كێتى زانايان و ده‌زگاكانى قه‌زاى نابراو.
شايه‌نى باسه؛ هه‌ريه‌ك له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و ژماره‌يه‌ك له‌به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى ئاماده‌ى دانيشتنه‌كه بوون. |