ئەمڕۆ دووشەممە 22/10/2018 لە شاری هەولێر، پێشنوێژی مزگەوتی (شێخ مستەفا) لەناو ژووری خۆی لە مزگەوتى ناوبراو، به كۆچكردوويى دۆزراويهوه.
لهم بارهيهوه، بهڕێز نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان بۆ دهزگاكانى ڕاگهياندن، رايگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەد، پێشنوێژی مزگەوتی شێخ مستەفا لەناو ژووری خۆی لە مزگەوتەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هۆكاری رووداوەكە نازانین، ئەوەی تاوەكو ئێستا دیارە خۆی كوشتووە و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە".
ئهمهو ههر لهو بارهيهوه، بهڕێزيان باسی لەوەش كرد، كه ئەو مامۆستا ئاینییە ماوەیەكە باری دەروونی تەواو نەبووەو ماوەی ساڵێكيشە خانەنشین بووە، بەڵام بەشێوەی گرێبەست لەو مزگەوتە پێشنوێژی كردووە.
|