ئه‌مڕۆ (19/10/2010) دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له د. به‌شیر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئهوقافو حاكم رزگار له لێژنه‌ی ئهوقافو عه‌بدولسه‌لام به‌رواری سه‌رۆكی لێژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سهمیرهخانو سه‌بیحه خان له لێژنه‌ی ئافره‌تان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد.
له دانیشتنێكدا كه سهرۆكو جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی بوون، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كیدا باسی له رۆڵی مێژوویی زانایانی ئایینی كرد، چونكه میللههتی كورد قه‌رزارباری حوجره‌و مزگه‌وته‌كانی كوردستانه، چونكه مزگه‌وته‌كان هه‌میشه رۆڵی ئه‌ساسیان هه‌بووه بۆ فێركردن‌و شاره‌زابوون له ئیسلام‌و خوێندهواریو هه‌شتی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانپه‌روه‌ری، به‌ڵكو مامۆستایانی ئایینی كۆڵه‌كه‌ی ئه‌ساسی مێژووی كوردن، بۆیه ئێمه هه‌میشه شانازی به ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ی رۆڵی یه‌كێتی زانایان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتی: به ناوی خۆم‌و دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی پهرلهمانو سه‌رۆكی لێژنه‌كانی په‌رله‌مان ته‌قدیری كار‌و چالاكیه‌كانی ئێوه ده‌كه‌ین، كه له‌و ماوه‌یه هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌و مهسئولانهتان هاوێشتوونه.
ده‌رباره‌ی فه‌تواكانی یه‌كێتی زانایان گووتی: فه‌توای ئێوه له‌لای ئێمه ره‌سمیه‌و ئێمه كاری پێده‌كه‌ین، بۆیه پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین‌و، هیوادارین باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، چونكه به دڵنیاییهوهس هركهوتنی یه‌كێتی زانایانه به‌شێكه له سه‌ركه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستان.
مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به گه‌رمی پێشوازی جێگری سه‌رۆكی پهرلهمانو شاندی یاوه‌ری كرد‌و، ئه‌م سه‌ردانه‌ی به سه‌ردانێكی دڵخۆشكهرو زێڕین وه‌سف كرد‌و، گووتی: ئێمه هه‌موو كاتێك پشتیوانی له ههوڵو بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه خزمه‌ت خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان دهكاتو، یاسایێكیش ده‌رناكرێت، كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
هه‌روه‌ها به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین دیفاع له پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان‌و، دیفاع له مه‌سه‌له‌كانی ئافرهتانو، كاری رێكخستنی مه‌ئزونی شه‌رعی بكه‌ین، هه‌ر كه‌سێكیش ره‌خنه‌و پێشنیازی هه‌بێت ئێمه به رێزه‌وه قبوڵی ده‌كه‌ین، ئێستا هه‌وڵ بۆ رێكخستنی فه‌توا دهدهینو، كۆمه‌ڵێك شتی گرنگیشمان له‌به‌ر ده‌سته، به‌تایبه‌تی به زۆرگۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، كه چاوه‌ڕێین مامۆستایان له‌و باره‌وه شتێك پێشكه‌ش بكه‌ن.
پاشان هه‌ر یه‌ك له شاندی میوان راو سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته روو.
|