ڕۆژى چوارشه‌ممه 28 /11 / 2018 لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوکاری زانکۆی چەرموو، لەشاری چەمچەماڵ دیداری چەمچەماڵی سازدا لە ژێر ناونیشانی (مرۆڤدۆستی " لێبوردەیی "پێکەوەژیان) بەئامادەبوونی قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و لێپرسراوان و نوێنەری دامودەزگاکان و لایەنەسیاسیەکان و نوێنەری ڕێکخراوەکان و ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتیەکان.
شایانی باسه له و دیداره‌دا هه‌ریه‌ك له قائیمقام و د. به‌ختیار و مامۆستا مه‌لا شێخ وه‌هاب سه‌نگاوی وته‌یان پێشكه‌شكرد و دواتر له‌لایه‌ن توێژه‌ره به‌ڕێزه‌كانه‌وه بابهتهكان پێشكه‌شكران و گفتوگۆیه‌كی كراوه به به‌شداری زۆرێك له ئاماده‌بوان ئه‌نجام درا .
له‌كۆتايى دیداره‌كه‌شدا دیاری لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان به‌خشرا به (30) مامۆستای وتاربێژی سنوره‌كه و له كه‌شێكی هێمن و پڕ له برایه‌تیدا كۆتایی به دیداره‌كه هات . |