مه‌لارسول سیتكانی: ڕاگه‌یاندنی لق
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 19/10/2010سێ شه‌ممه لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، له‌ژێرناونیشانی (تێڕوانینی ئیسلام بۆپێكهوهژیانی ئاینه‌كان) به‌ئاماده‌بوونی زانایانی ئاینی، له‌هۆلی باره‌گای لقه‌كه‌مان سیمینارێكی كراوه‌ی بۆبه‌ڕێز (مامۆستامهلامادح مهلامحمدبهرزێوهیی)سازكرد، كه‌تیایدا مامۆستای كۆڕگێر تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئیسلام له‌مه‌ڕ پێكه‌وه ژیان‌و، ڕێزگرتنی ئاینهكانو، ئاماژه‌ی به ڕۆلی كارای ئیسلام كرد،كه‌هه‌میشه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی جیاوازیشدا خوێندۆته‌وه‌و، ڕێنمایی داوه له‌ڕێگای گفتۆو لێك تێگه‌یشتن بیرۆكهوئایدۆلۆژیاجیاوازهكان چاره‌سه‌ربكرێن وبهڵگهشی به‌ئایه‌تی{ادْعُ إِلِي سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ ؤالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ؤجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُؤ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ؤهُؤ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ }النحل 125 هێنایه‌وه. پاشان باسی ئاشتی خوازانهوپێكهوهژیانی ئاینه‌كان كرد له كوردستان، كه هه‌میشه جێگه‌ی شانازیه له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین ئاین‌و، بیروباوه‌ڕی جیاواز له كوردستان ئاشتی‌و، ته‌بایی ئاینه‌كان شتێكی دلخۆشكه‌ره بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆنفرانس‌و، كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆبكرێ، كه ئه‌مه‌ش زیاتردهگهڕێتهوه بۆ گیانی لێبوردهییو، یهكترقهبوڵ كردن له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا.پاشان ئاماژه‌یدا به گرنگی كۆنفرانسی (گفتۆو لێك تێگه‌یشتنی ئاینه‌كان )كه ساڵانه له‌لایه‌ن رێكخراوی جیهانی (سانتا ئیجدیۆ) دهبهسترێو، ئه‌مسالیش شاندێكی كوردی به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت كرابوو، كه له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای سه‌ربه‌و وڵاتی ئیسپانیا سازكرابوو، كۆرگێریش وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای شانده‌كه به‌شداریكردبوو، له به‌شێكی تری سمیناره‌كه‌دا، به پیشاندانی چه‌ندین وێنه‌ی فیدیۆیی كۆنفرانسه‌كه‌ی ئیسپانیا له داتاشۆپێكدا كۆرگێر سه‌رنجی ئاماده‌بوانی ڕاكێشاو، گرنگی سه‌فه‌ره‌كه‌ی خسته‌ڕو، له‌كۆتایشدا به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیار‌و سهرنجو تێبینی ئاماده‌بوان لهمهڕبابهتهكه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا‌و، سمیناره‌كه نزیكه‌ی دووكاتژمێری خایاند‌و، بووه جێگه‌ی خۆشحالی ئامادهبوانو، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ(مامۆستامهلامادح مهلامحمدبهرزێوهیی )خواست.
|