ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٥/ ١٢/ ٢٠١٨ له ئه‌بوزه‌بى؛ به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، وه‌ك نوێنه‌رى هه‌رێمى كورستان؛ به‌شداريكرد له كۆنگره‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به ناونيشانى (المؤتمر الدولي لمنتدى تعزيز السلم في المجتمعات المسلمة) كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌هێزكردنى ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى له كۆمه‌ڵگاى موسڵمانان. ئه‌مه‌و كۆنگره‌ى ناوبراو 2 رۆژ ده‌خايه‌نێت و زياتر له 800 كه‌سايه‌تى و زانايانى سه‌رجه‌م ئايينه‌كانى جيهان (موسڵمان، مه‌سيحى، جوو، پێكهاته‌كانى تر) بهشداريانكردووهو تيايدا جه‌خت له‌سه‌ر ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌كرێته‌وه. |