ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 9/12/2018 له شارى دهۆك؛ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمد طاهر شوكرى ڕێكانى كۆچى دواييكرد.
وێڕای رازیبوون بەقەدەر و فه‌رمانى خواى گه‌وره، دڵگران و خه‌فه‌تبارين به لەدەستدان و كۆچى دوايى مامۆستا، به تايبه‌ت كه به‌ڕيزيان كاديرێكى به توانا‌و چاڵاك و كارگێڕى لقى دهۆكى يه‌كێتى زانايان بوو، كه‌سايه‌تيێكى ديارى شاره‌كه‌ش بوو، بێگومان لەدەستدانی مامۆستاى خوا لێخۆش‌بوو؛ كاره‌سات و خەسارەتێکی گەورەیەو کەلێنێکی دیاره، له ڕيزى زانايانى ئايينى.
به‌م بۆنه‌يه‌وه، هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی مامۆستاى مەرحوم و سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى و دۆستانى ده‌كه‌ين و لەخوای گەورە داواکارین سەبووری هەموو لایەکمان بدات و جێگەی رەحمەتیش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا اليه را‌جعون |