دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین-لقی گه‌رمیان
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 19/10/2010 مامۆستای ناودار و، ئاین په‌روه‌ر [ مامۆستا مه‌لا مه‌حمود فه‌ره‌ج ئه‌مین] ناسراو به مه‌لا مه‌حمودی باقوبهرهیی له ته‌مه‌نی حه‌فتاو هه‌شت ساڵیدا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا له ساڵی 1932 ی زاینی له گوندی باقوبهرهی سه‌ر به‌ناحیه‌ی مه‌یدانی قه‌زای خانه‌قین له دایك بووه.
له ساڵانی 1948 بۆ 1961 له خزمه‌تی مامۆستای پایه‌به‌رز مامۆستا مه‌لا كاكه حه‌مه‌ی ڕهباتیدا خوێندویهتیو، ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌ر گرتووه.
له ڕووی ڕێكخراوهییشهوه ئه‌ندامێكی كارای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بووه‌و، له كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی زانایاندا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان بووه، لێبڕاوانه‌و له خۆبوردوانه ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه شهرعیو كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سنوری گه‌رمیان بووه.
مامۆستا بۆ دواجار له 19/10/2010 دا ماڵئاوایی له زانایان و موسوڵمانان و خزم و دۆستانی كرد.
شایانی باسه لقی گه‌رمیان به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاماده‌ییه‌كی ته‌واوی پیشاندا له كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی مامۆستای خوالێخۆشبوداو، به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان هه‌بو له پرسه‌ی كۆچكردوودا، له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان، به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و زانایانی ئاینی یه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری جه‌نابی مامۆستا مه‌لا مه‌حمودی باقهبهرهیی.
|