رۆژی هه‌ینی رابردو وه‌ك دوا چالاكی بازنه‌ی ئیسلامی ویلایه‌تی شیكاغۆو كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئه‌مریكا له ساڵی 2018، كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌ژداری چه‌ندین رێكخراوی ئیسلامی‌و هه‌زاران موسڵمان له‌باره‌ی قورئانه‌وه به‌رێوه چوو.
كۆنگره‌كه به یه‌كێ له گه‌وره‌ترین كۆنگره‌كانی ساڵه‌ی ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ژمار كرا‌و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام بووه.
ئه‌و كۆنگره‌یه كۆمه‌ڵێك چالاكی‌و كردنه‌وه‌ی پێشانگاو كۆبوونه‌وه‌و پێشبڕكێی خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان‌و گفتوگۆی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به كاروباری موسڵمانانی ئه‌مریكای له خۆ گرتبوو.
وێڕای ئه‌مه‌ش تیشك خراوه‌ته سه‌ر گهورهییو پێگه‌ی قوڕئان وه‌ك ده‌ستوورو ستراتیژێكی بابه‌تی‌و گشتگیر بۆ تێكڕای ئه‌ندێشه‌و پێشهاته نوێیهكانو چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ئهزموونو رێنمایی‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له دۆخه فهرههنگیو كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی.
ئه‌مه‌و كۆنگره‌كه به كۆمه‌ڵێك رێنمایی‌و رێسای هاوچهرخو زانستی كۆتایی به كاره‌كانی هێناوه‌و بڕیاریش وایه ساڵی ئاینده به به‌رنامه‌ی به‌رفراوانتر له‌هه‌مان ویلایه‌ت كۆنگره‌كه په‌ره‌ی پێ بدرێت. |