سه‌یره له‌م ڕۆژگاره‌دا كه‌سانێك كه له گاگۆرهی نوسیندان كه‌سیان به‌ده‌ست ناكه‌وێت كه‌به‌ناو زڕاندنیان خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت ده‌ستی چه‌ورو پیسیان به مێزه‌رو مێژووی بێگه‌ردی مامۆستایانی ئاینی بسڕن! ئهوكاك بڵند ناوه له بابه‌تێكی به‌ناوی: (مامۆستایانی ئاینی خێره ئێوه خێر ناكه‌ن) له 15-9-2010 له سایتی كوردستان نیت بۆیان بڵاو كردۆته‌وه، منیش له كورته وه‌ڵامێكدا به‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێم:
براكه‌م مامۆستایانی ئاینی ئه‌وه‌نده خێره‌یان به‌سه كه هۆكاری له‌دایك بوونی شه‌رعی جه‌نابتانن..
له‌پاشان مامۆستای ئاینی جگه له‌وه‌ی سه‌رتاپای ژیانی خێر‌و چاكهكاریو بانگه‌وازیه له‌بۆ خوا هه‌روه‌ك له قورئان ی پیرۆز هاتووه: : ((وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحاً وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ )) فصلت:33، واته: جا كێ له‌و كه‌سه جوان (گوفتارترو) قسه به‌جێتره كه بانگه‌وازی كردووه(و ده‌كات) بۆلای خوا‌و كاروكرده‌وه‌ی چاكیشی ئه‌نجامداوه‌و ده‌شڵێ: من له ڕیزی موسڵمانانم، ئینجا جگه له‌مه‌ش به ماددی‌و مه‌عنه‌وی مامۆستایان خێری بێ ژووماریان هه‌بووه‌و هه‌یه بۆ دین‌و مزگهوتو خاك‌و میلله‌ت.. حوجره‌ی مامۆستای ئاینی هه‌رده‌م قۆناغ بووه بۆ میوانی غه‌ریبه.. لههاندانو بههاناچونو یارمه‌تی بێ ژوماریشیان (بۆ شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردستانیش) هه‌ر گه‌ڕێ كه پێشمه‌رگه دێرینه‌كان هه‌موویان شاهێدی بۆ ئه‌مه ئه‌ده‌ن.. به‌ڵام تۆ (له خوا به‌زیاد بێت) هاتویته سه‌ر حازرهكیو ئیتر حه‌قته به‌م جۆره قسه بكه‌یت له‌سه‌ر پیرۆزیه‌كانی میللهتو دیارترین‌و بزوێنهترینو كاریگه‌رترین توێژی كۆمه‌ڵ كه ئه‌وانیش مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێزن كه ڕۆڵی به‌رچاویان دیاربوهو دیاره له شۆِشی چهكو قهلهمو ڕاگهیاندنو هه‌ڵبژاردن‌و...هتد.
من مه‌لایه‌كم خۆم بهبرابچوكێكی هه‌موو مامۆستایه‌كی ئاینی ههژماردهكهم به جه‌نابت ده‌ڵێم: ئێمه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه باوه‌ڕمان پێ یهتیو كاریشی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ین، بۆنمونه: (دیاره به‌ڕێزتان ئه‌مه‌تان ده‌وێت كه باسی بكه‌ین) من مهلایهكهم له مزگه‌وتێكی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌م كوردستانه خوا خۆی ئاگاداره كه سه‌یاره‌ی ژێرهخۆم فرۆشت تاخم ڕایه‌خی ته‌واوم كڕی بۆ مزگهوتو ناو حه‌ڕه‌می مزگه‌وتم فه‌رش كرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دینار‌و دۆلار له‌كه‌س وه‌ربگرم، پارساڵ (2)دوو سبڵیتی عهمودیمان پێویست بوو بۆ مزگه‌وت دوای مامه‌ڵه‌و هه‌موو خاترانهیهك هه‌ردووكیان به 13وه‌ره‌قه دۆلار بۆ حیساب كردین به ئه‌وقافم وت؟ ئه‌وكات له‌وه‌ڵامدا (نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیان نه‌داین به‌ڵكو) گوتیان: رێنوماییمان ده‌ركردووه سبڵیت بۆ مزگه‌وت قه‌ده‌غه‌یه، ناچار بوم له رۆژی هه‌ینی بانگه‌واز بكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مزگه‌وت له‌م ڕۆژه تهعزیهیهكیشی لێ بوو زۆریش قه‌ره‌باڵغ بوو كه‌چی پاره‌ی یه‌ك سبڵیتیش به‌ته‌واوه‌تی كۆ نه‌بۆوه، خوا له‌خێری ده‌رنه‌كات به‌ته‌نها سبڵیتهكم خسته ئه‌ستۆی خۆم، ئێستاش تاخم قه‌نه‌فه‌و مێزی شوشه‌م بردۆته حوجره‌ی مزگه‌وت، لهگڵۆپو نهعلو شتی ورده‌ش هه‌ر گه‌ڕێ، (خوایه‌گیان لێم نه‌گری به‌ڵام دیاره خه‌ڵكێك هه‌یه وه‌كو كاكه بڵند ناچار به باسكردنه‌وه‌ی خێره‌كانمان ده‌كه‌ن)! ئێستاش خۆشم به قوربانی مزگه‌وتی ماڵی خوای ده‌كه‌م.
به‌ڕێزتان له‌و بابه‌ته بێ سه‌روبه‌ره‌دا دیاره بوختانێكیش ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه وادیاره مامۆستایان خۆیان موتمانه‌یان ته‌واو نیه به‌وه‌ی كه ده‌یڵێن كاری پێ ناكه‌ن!
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئایه‌تی (44) له سوڕِهتی (البقره) بۆ به‌ناو زاناكانی دیانو جوله‌كه هاتوه‌ته خواره‌وه كه‌چی بۆ مامۆستای ئاینی وه‌ك نمونه دهینیتهوه (به‌داخه‌وه)!.
له‌لایه‌كی تریش جه‌نابتان ده‌ڵێن: یارمه‌تی هه‌ژارو یه‌تیم نادهنو قوربانی ناكهنو رۆژێك نه‌بینراوه نانێك بده‌نه كه‌س، یان برسیه‌ك تێركه‌ن...هتد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نابتان به‌ئایه‌ت قسه‌تان كردووه (دیاره شوكر بۆ خودا موسڵمانیشی) بۆیه ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌مانه به كۆتایی ئایه‌تێك وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه: ((سُبْحَانَكَ هَذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ )) ، واته: پاك‌و بێ گه‌ردی بۆ خوا ئاخر ئه‌مه بوختانێكی زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه!، به‌ڵام وادیاره تۆ نه مه‌جلیسی مه‌لات بینیوه نه مه‌جلیسی كه‌سانێكی شایسته‌و شاره‌زاو به‌وه‌فا تاوه‌كو له‌هه‌موو ئه‌وانه بزانیت مامۆستایان چ ڕۆڵێكیان هه‌بووه‌و هه‌یه.. حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌شت بیربێ وه‌ك خۆت ده‌ڵێی: (نه‌ت بینیوه نه‌ت زانیوه مامۆستا یارمه‌تی كرێچی دابێ‌و یارمه‌تی تازه زاوا‌و قوتابی‌و كرێكار‌و...هتد. نهبیستوته نه زانیوته مامۆستا یارمه‌تی هه‌موو ئه‌مانه‌شی دابێت‌و دا‌واشیان كردبێ كه یارمه‌تی بدرێن)؟! ته‌نها پێم خۆشه بزانم ناكرێت تۆزێ به ئینصاف بیت؟! به ئه‌مه‌ك‌و بهوهفابیت؟! له خواترس بن‌و خۆتان له گومانی خه‌راپ‌و بوختان به دووربگرن؟! چونكه به دهیانو سه‌دان نمونه‌ی له‌و چه‌شنه‌مان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌سه كه‌سێك نه‌چێته خوتبه‌و خۆی گوێی لێ نه‌بێت نابێت ته‌قه به‌تاریكی وهبنێت هه‌روه‌ك كه‌سێك له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سێك یا كه‌سانێك ههڵنهستێو دانه‌نیشێت ناتوانێ بڕیاری له‌سه‌ربدات بۆیه داوات لێ ده‌كه‌م: بڕۆ دانیشگای مامۆستایانی ئاینی.. ئه‌وكاته ده‌زانی كه زۆر به‌هه‌ڵه داچوویتو وه ئه‌وانه‌ی دهیڵێیو نوسیوته هه‌مووی هه‌ڵه‌یه، خوای گه‌وره له‌هه‌ڵه‌و گوناهو گومان بمان پارێزێت. |