ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 6/1/2019 به‌ڕێز دكتۆر به‌شير خه‌ليل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق و شاندێكى ياوه‌رى؛ سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانيان كرد‌و به گه‌رميه‌وه له‌لايه‌ن به‌ڕێزان دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و ژماره‌يه‌ك له به‌ڕێزان زانايان، ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى پێشوازيان لێكرا.
له‌دانيشتنێكدا كه نزيكه‌ى كاتژمێرێكى خاياند؛ به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق، پيرۆزبايى خۆى ئاڕاسته‌ى تهشكيلهى نوێى زانايانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى كرد، پاشان جه‌ختى له‌سه‌ر ڕۆڵى كاراى زانايانى ئايينى كوردستان كرده‌وه‌و پاراستنى ماف و ئيمتيازاتى زانايانى ئايينى به‌كارى له‌پێشينه‌ى په‌ڕله‌مان زانى و پشتگيرى خۆى و فڕاكسيۆنهكهى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دووپاتكرده‌وه.
دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان، وێڕاى به‌خێرهێنانى به‌ڕێزيان؛ ڕۆڵ و كار و جێپه‌نجه‌ى به‌ڕێز دكتۆر به‌شير خهليلى، وه‌ك مامۆستايێكى ئايينى و وه‌ك پهڕلهمانتاريش و له‌ئێستاشدا وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق، به‌رزنرخاند و داواى هه‌ماهه‌نگى زياتريكرد له‌داهاتوودا، له‌گه‌ڵ زانايان، به‌تايبه‌ت له كاتى ده‌ركردنى ياسا و بڕياره ئايينيه‌كان، به‌مه‌به‌ستى گرنگيدان به سه‌ربه‌خۆيى فه‌توا.
ئه‌مه‌و به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكى پهڕلهمانيش له‌لايه‌ن خۆيه‌وه، ته‌ئكيدى له‌سه‌ر پاراستنى سه‌ربه‌خۆيى فه‌توا كرده‌وه‌و ئه‌زموونى يه‌كێتى زانايانيشى له‌م پێناوه به‌رزنرخاند، كه هاوسه‌نگى نێوان ئاين و مه‌زهه‌ب و فيكرهكانيشى پاراستووه. |