ئه‌مڕۆ چوار شەممە ۹؍۱؍۲۰۱۹ له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به‌ڕێز دكتۆر عەبدولڵا مه‌لا سه‌عید، سەرۆکی یەکیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان؛ پێشوازی لە به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ئيحسان ڕێكانى و مامۆستا مه‌لا وهيسى مه‌لا سه‌عيد، ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مانى كوردستان كرد.
ئه‌مه‌و له‌دانيشتنێكدا، كه ژماره‌يه‌ك له به‌ڕێزان زانايان، ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی ئامادەى بوون؛ وێڕاى جه‌ختكردن له‌سه‌ر ڕۆڵى كاراى زانايانى ئايينى كوردستان، گفتوگۆکرا لە سەر رەوەشی ئاینی هەرێم و جۆنیەتی بەرەو پێشبردنی و هه‌ماهه‌نگى و كارى زياتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. |