ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14/1/2019 به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونیان به‌ڕێز د.عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو د.عومه‌ر حسن مرۆو مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌جیا هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و شه‌قڵاوه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونیان له‌هه‌ر به‌ڕێزان د.پشتیوان مه‌لا حسن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و مامۆستا شوان زاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه، هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار‌و به‌رنامه‌ی داهاتوو بۆ خواستن.
ئه‌مه‌و له‌دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ته‌ئكیدی له زه‌روره‌تی بوونی هه‌ماهه‌نگی پته‌و له‌نێوان یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف كرده‌وه‌و، ئه‌و هه‌نگاوه‌شی به خاڵی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی كاری هه‌ردوولا وه‌سف كرد بۆ زیاتر خزمه‌تی زانایانی ئایینی‌و به‌ره‌و پێش بردنی ره‌وشی ئایینی‌و پێكه‌وه‌ژیان له كوردستاندا.
هه‌روه‌ها رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له سهقامگیریو خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانیان به‌رز نرخاند‌و جه‌ختی كرده‌وه، كه ده‌بێ هه‌ردوو ده‌زگای ئهوقافو یه‌كێتی زانایان نمونه‌یه‌كی جوانی ئیداری‌و پیشه‌یی پێشكه‌ش بكهنو رۆڵی ئیجابی مامۆستایانی ئایینی به‌رز بنرخێنن.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه‌و سۆران وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌و سه‌ردانه‌ی شاندی باڵای یه‌كێتی زانایان، ئامادهییو پاڵپشتی خۆیان بۆ پته‌وكردنی ههماههنگیو خزمه‌تكردنی زانایان‌و ره‌وشی ئایینی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه‌و، ههڵوێستو هه‌نگاوه ئه‌رێنیه‌كانی یه‌كێتی زانایانیان به‌جێی سوپاس پێ‌زانین زانی. |