زۆر كه‌س واتێ ده‌گه‌ن كه ئاینی ئیسلامی پیرۆز رێگا له هه‌ست و ڤیانی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌گری به‌لام ئه‌مه زۆر دوره له راستی ئه‌م جۆره كه‌سانه نه‌فامن و كوێرن به‌رامبه‌ر به مێژوی ئیسلام وه‌كو شه‌مشه‌مه‌كوێر ته‌نها به‌ره‌و پێشه‌وه راده‌كه‌ن ئه‌ولاو ئه‌م لای خۆیان نابینن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژو بكه‌ین له سه‌ره‌تا بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت كه ئیسلام قه‌ت له‌گه‌ل ئه‌وه دانی یه كه مرۆڤ حاشا له قه‌وم و نه‌ته‌وه‌ی خۆی بكا، چونكه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خوش ویستنی گه‌ڵ ونیشتمان شتیكی زگماكی و سوروشتی یه خوای گه‌وره له‌ناو دلی مرۆڤ دا دورستی كردیه لۆیێ ده‌بینین له‌و كاته‌ی پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هیجره‌ت ده‌كا له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه روو له شاری مككه‌ی پیرۆز دهكاو ده‌لێت: (وَاللَّهِ إِنَّكِ لَخَيْرُ أَرْضِ اللَّهِ وَأَحَبُّ أَرْضِ اللَّهِ إِلَى اللَّهِ وَلَوْلَا أَنِّي أُخْرِجْتُ مِنْكِ مَا خَرَجْتُ) واته سویند به خوا تۆ چاك ترین زه‌وی خوای وخۆشه ویسترین زوی خوای لام ئه‌گه‌ر لێت ده‌ر نه‌كرابام ده‌ر نه ده‌چوم، وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای لاپه‌ره‌كانی سیره بكه‌ین ده‌بینین پاش كۆچ كردن زۆر له هاوهلهكان ره‌زای خوایان لێ بی توشی ناخوشی و تای زور گران بون به هوی دوری وه‌لات و نیشتیمان وای له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد دوعا بكا (اللهم حبب إلينا المدينة كحبنا مكة أو أشد) واته: خوایه مه‌دینه مان لا خۆشه‌ویست بكه‌ی وه‌كو مه‌ككه‌و زیاتر .
وه له لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌ورو پشتی پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه وسلم بكه‌ین زۆر به ئاشكرایی ده‌بینین كه بیلالی حه‌بشی له گه‌ڵ داب‌و سه‌لمانی فارسی له‌گه‌ڵ داب‌و صوههبی رۆمی له‌گه‌ڵ داب‌و كه چه‌ندین هه‌واڵی تری له‌گه داب‌و كه هه‌ر یه‌ك له‌وان ناسراوبون به نه‌ته‌وه‌كه‌یان نه‌مان بیستووه كهروژێك له رۆژان ناچار كرابن و له پێغه‌مبه‌روه صلی الله علیه وسلم داویان لێ كرابی كه‌ناز ناوی خۆیان بگۆرن.
وه ئایه ئایه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌خۆشی خه‌م خۆری نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌بوه‌و دوعای نه‌كردوه (اللهم اهدي قومي انهم لا يعلمون)؟.
ئایه وشه‌ی(یا قوم) واته ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م له قورئانی پیرۆز دا له‌سه‌ر زاری پیغه‌مبه‌ره‌كان سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربی سی وهه‌شت جار دوباره نه‌بیته‌وه؟
ئایه ئێمه‌ی میلله‌تی كورد له دێرین زه‌مانه‌وه سه‌ركرده‌كانمان و خه‌م خوروری نه‌ته‌وه‌و میلله‌ته‌كه‌مان مامۆستایانی ئاینی نه‌بون؟ بگره لهشیح سه‌عیدی پیران وتا شیخ مه‌حمود وتا قازی محه‌ممه‌د ومه‌لا مسته‌فای بارزانی .
به‌ڵێ پیویسته بزانین ئاینی ئیسلامی پیر‌وز رێگا له ده‌مار گیری تیره گه‌ری و وقهومییهتی كوێری سه‌ر ده‌می نه‌فامی ده‌گری، نه‌ك خوش ویستنی نه‌ته‌وه‌و چاك ویستن بو میلله‌ت.ئه‌وه‌ش زور به رونی له فه‌رموده‌ی پیروزی پیغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم لومان ده‌ر ده‌كه‌وی له‌و كاته‌ی پسیاری لێ ده‌كرێ ( يا رسول الله أمن العصبية أن يحب الرجل قومه ؟ قال : لا ولكن من العصبية أن يعين الرجل قومه على الظلم) واته ئه‌ی پیغه‌مبه‌ری خوا ئایه له ده‌مار گیری تیره خوش ویستنی گهلهكهكهت فه‌رموی نه‌خیر به‌لام ده‌مار گیری ئه‌وه‌یه یار مه‌تی گه‌له كه‌ت بده‌ی له‌سه‌ر سته‌م كردن. |