ڕۆژى چوار شەممە 16؍۱؍۲۰۱۹ به‌ڕێز دكتۆر عەبدولڵا مه‌لا سه‌عید، سەرۆکی یەکیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان؛ به ياوه‌رى هه‌ريه‌ك لە به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و مامۆستا مه‌لا محمد نصرالله و مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى؛ به مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه و له‌نزيكه‌وه ئاگاداربوون له حاڵ و بارودۆخى زانايانى ئايينى ده‌ڤه‌ره‌كه، سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد.
ئه‌مه‌و له سه‌ردانه‌كه‌دا، وێراى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك له گه‌وره زانايانى شاره‌كه و هه‌واڵپرسى و ئاگاداربون له حاڵ و ته‌ندرووستيان، سەردانی بەرێز کاک فه‌ره‌یدون غه‌ریب بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی کرد و گفتوگۆ‌و ڕا گۆڕینەوەی بەسوود ئەنجامدرا، به مه‌به‌ستى بەرەو پێشبردن و ڕێکخستنی کاروباری ئاینی و ئیداری سنوری پارێزگاكه و گەشەپێدانی هەماهەنگی نیوان ئەوقاف و زانایان جه‌ختى لهسهرکرایەوە. |