دوێنێ 2-1-2019 په‌یمانگای كوردستان بۆ شیاندنو راهێنانی پێش نوێژ‌و وتارخوێنان به ئاماده‌بوونی بەڕێز د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌وه‌كاله‌ت هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان د. دیار جه‌باری به‌رێوه‌به‌ری گشتی کارگێری و دارایی بەوەکالەت ، د.جمیل سورچی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای کوردستان ، شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی بڕیارده‌ری په‌یمانگا، سید كمال حسین به‌رێوه‌به‌ری پشكنین‌و به به‌ژداری په‌نجا پێش نوێژ‌و وتارخوێن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، پێنجه‌مین خولی خۆی ده‌ست پێكرده‌وه.
له وته‌یه‌كدا وه‌زیری ئه‌وقاف به وه‌كاله‌ت وێڕای پیرۆزبایی له به‌ژداربووان، تیشكی خسته سه‌ر بایه‌خی ئه‌و خوله‌و به هه‌نگاویكی گرنگی وه‌سف كرد، به‌تایبه‌ت بۆ زیاتر ئاشنا بوونی مامۆستایانی ئایینی له هه‌مبه‌ر پرسه هاوچهرخهكانو قوڵكردنه‌وه‌ی كلتوری پێكه‌وه‌ژیان‌و په‌ره‌دان به وزه‌و توانا رۆشنبیریه‌كان بۆ خزمه‌تی ئیسلام‌و هه‌ردوو ره‌هه‌ندی نهتهوهییو نیشتمانی.
له وته‌یه‌كیشدا به‌رێز د. جه‌میل سورچی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ناوبراو ئاماژه‌ی به گرنگی‌و زه‌روره‌تی ئه‌و خولانه كرد‌و هیوای خواست بتوانن له ئاست خواستی مامۆستایانی ئایینی له كوردستان خزمه‌تێك پێشكه‌ش بكه‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه په‌یمانگای كوردستان باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری هه‌ولێره‌و له‌سه‌ر راسپارده‌ی كۆنفرانسی رێكخستنی گوتاری ئایینی كه له‌ساڵی 2016 بریاری كردنه‌وه‌ی درا تاوه‌كو ئێستا 200 مامۆستای ئایینی به‌شداریان پێكراوه‌و ئه‌ركی مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر وه‌زراه‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. |