رۆژی دوشه‌ممه 21/1/2019 به‌رێز د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی به یاوه‌ری به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌ڤه‌ری ئاكرێ‌و شێخانی به‌سه‌ركرده‌وه.
له میانی ئه‌م سه‌ردانه‌و به مه‌به‌ستی كاراكردن‌و ههماههنگیو له‌نزیكه‌وه ئاگادار بوونی ره‌وشی ئایینی ده‌ڤه‌ره‌كه، هه‌رسێ لقی ئاكرێ‌و شێخان‌و موسڵی یه‌كێتی زانایان‌و لقی 9ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی قه‌زای ئاكرێیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و به گه‌رمیه‌وه پێشوازی كران.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكی دۆستانه وێڕای رایی كردنی كاری پیشه‌یی لقه‌كان‌و تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی، جه‌خت له‌سه‌ر ههماههنگیو پته‌وبوونی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و قوڵكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له ده‌ڤه‌ره‌كه كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كان باس له رۆڵ‌و كاریگه‌ری ههڵوێستو خزمه‌تی زانایانی ئایینی كرایه‌وه، كه هه‌میشه به گیانی بهرپرسیارێتیو هه‌ستی به‌رزی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاو ده‌نێن. |