رۆژنامه‌ی (سۆددهویچه تسایتونگ) له چاوپێكهوتنێدا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵڵا گویل سازیداوه، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی توركیا، وێڕای باسكردنی چه‌ندین باس‌و خواسی نێودهوڵهتیو تایبه‌ت به توركیا، باس له حاڵ‌و بارودۆخی موسڵمانانی وڵاتانی ئه‌وڕوپی دهكاتو، به ناهه‌موار وه‌سفی دهكاتو، هۆشداریش ده‌دات له‌مه‌ڕ زۆر بوونی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به موسڵمانان.
له ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر زمانی گویل هاتووه: به‌ڕاستی جێی نیگه‌رانیه، كه بێده‌نگی ده‌نوێنرێ به‌رامبه‌ر به‌م هه‌موو رهقیو بێ ههستیو توندوتیژیه‌ی له وڵاتانی ئه‌وڕوپی ده‌رهه‌ق به موسڵمانان ده‌كرێ، به‌ڕاستی من ئه‌مه وه‌ك په‌تاو، نه‌خۆشیه‌ك داده‌نێم، كه هه‌رجاره‌ی له شوێنێك‌و به‌جۆرێك هه‌ستی موسڵمانان ئهڕوشێنرێ،
هیوام وایه: هه‌رچی زووه سیاسهتمهدارانو رۆشنبیران كارێك بكه‌ن بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م كارانه.
پاشان له‌كۆتایی قسه‌كانیدا هاتووه: داواشم له موسڵمانان ئه‌وه‌یه، كه تا ده‌توانن زووتر خۆیان فێری زمانی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن، چونكه بێ گومان كاتێك به‌زمانی ئه‌وان قسه ده‌كرێ، دیالۆگ‌و لێك تێگهیشتنو یه‌كتر خوێندنه‌وه دروست ده‌بێ، كه ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان دایه.
|