دواى ئه‌وه‌ى له دواهه‌مين كۆنگره‌ى يه‌كێتى زانايان، بڕيارى كردنه‌وه‌ى لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان درا و دواتر له مانگى يه‌كى ڕابردوو، به‌شێوه‌يه‌كى كردارى و به‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسنهوخۆى به‌ڕێزان؛ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى لقى ناوبراو كرايه‌وه؛ ڕۆژى چوارشەممە ۲۰۱۹/۱/۳۰ لقی هەڵەبجەیی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان بەرپرسی لق مامۆستا مه‌لا عبدالحمید حمەفرج و مامۆستا مه‌لا احمد محمد جێگری به‌رپرس و سەرجەم کارگێڕانی لق و پەر پرسی ناوچەکان یەکەم دانیشتنی ئاسایی و مانگانه‌ى خۆی ئەنجامدا.
ئه‌مه‌و له دانيشتنه‌كه‌دا؛ وێراى جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵ و كارى جدى بۆ لهيهكترنزيككردنهوهى زياترى زانايانى ئايينى شارى هه‌ڵه‌بجه و هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنيان؛ باس له‌كارو چاڵاكى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ده‌زگا و كه‌سايه‌تى و دامه‌زراوه ميريهكان كرا بۆ هه‌ماهه‌نگى و په‌يوه‌ندى به‌رده‌وام.
دواتر و له‌يه‌كه‌م چاڵاكيشدا؛ رۆژى یەکشەممە ۲۰۱۹/۲/۳ بەمەبەستی هەواڵبرسی و به‌سه‌ركردنه‌وه؛ شاندێكى لق، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان؛ مامۆستا مه‌لا عبدالحمید و مامۆستا مه‌لا محمد دێکۆنی و مامۆستا مه‌لا لوقمان و مامۆستا مه‌لا فه‌لاح کارگێڕانى لق؛ سه‌ردانى ماڵى بەڕێز ماموستا مه‌لا مصطفی گوڵپييان كرد، كه به‌ڕێزيان نه‌خۆشن و هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌و شيفاى به په‌له‌يان له‌خواى گه‌وره بۆخواست. |