مه‌كته‌بی ته‌نفیزی مامۆستا عه‌بدوڵا فه‌رهادی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی مامۆستا عه‌بدوڵا فه‌رهادی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
زانای به‌ناوبانگی هه‌ولێر (مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا فه‌رهادی) دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركردن خه‌وتێندرا‌و، باری ته‌ندروستی باش نه‌بوو، سه‌رۆكی زانایان‌و شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ یاوه‌ری به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانیان كرد‌و، له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا دوعای شیفای به‌خێریان بۆی كرد‌و، پشتیوانی هه‌موو هاوكارییه‌كیان بۆی ده‌ربڕی‌و، مامۆستاش به‌ سه‌ردانه‌كه‌، زۆر دڵخۆش بوو.