رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی: 58,4% ی ئه‌ڵمانیه‌كان داوای نه‌مان‌و راگرتنی دروشمه‌ ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ن



به‌گوێره‌ی ئامارو به‌دواداچونێك، كه‌ ده‌زگای (فریدریك ئیبه‌رت) له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامی داوه‌و، 13 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ رۆژنامه‌ی(Tageszeitung)ی ئه‌ڵمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌: موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا روبه‌ڕووی به‌رزترین ئاستی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌، كه‌مترین هه‌وڵیش دراوه‌ بۆ لادان‌و نه‌مانی ئه‌م رق‌و كینه‌و توندوتیژیه‌، كه‌ ئه‌مه‌یش ئاكامی باشی لێ‌ چاوه‌ڕێ‌ ناكرێ‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماری ده‌زگاكه‌: 58,4% ی ئه‌ڵمانیه‌كان حه‌ز به‌ ئه‌نجامدان‌و بوونی دروشمه‌ ئیسلامیه‌كان وه‌ك: په‌چه‌‌و، مزگه‌وت‌و، ریش ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ر داوایانكردووه‌ نه‌مێنێت.

شایانی باسه‌: به‌م دواییانه‌ له‌ وڵاته‌ ئه‌وڕوپیه‌كان، موسڵمانان روبه‌ڕووی كێشه‌‌و گرفتی زۆر ده‌بنه‌وه‌، كه‌ بوه‌ته‌ مایه‌ی سه‌رنج‌و تێبینی جیهانی ئیسلامی.