رۆژی 5/2/2019 لێژنه‌ی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌و پرسیار‌و راجیاییهی له‌باره‌ی بانگدانی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال كۆبویه‌وه‌و حوكمی شه‌رعی ئه‌و پرسه‌ی روون كردنه‌وه.
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه له كاتێكدایه، كه زۆرێك له مامۆستایانی به‌رێزی ئایینی له كوردستان ئه‌و پرسه‌یان ئاراسته‌ی لێژنه‌ی ناوبراو كرد بوو، وه له‌هه‌ندێ مزگه‌وت پێش زه‌وال بانگ ده‌درا، ئه‌مه‌ش كێشه‌و ناروونی حوكمی شه‌رعی لای به‌شێكی هاوڵاتیان لێ كه‌وتبووه‌وه.
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك له وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك پێش كاتی شه‌رعی –زه‌وال- بانگ دهدهنو ده‌ست به وتاری هه‌ینی ده‌كه‌ن، بۆیه دوای سه‌رنج دان بۆ رای زانایانی فیقهی ئیسلامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی به پێویست زانیوه.
له به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه هاتووه‌و لێژنه‌ی باڵای فه‌توا ده‌ڵێت: تكامان وایه له وتاربێژی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وا ره‌چاوی ئه‌م حوكمه شه‌رعیه بكه‌ن، چونكه بانگ دان‌و خوێندنه‌وه‌ی خوتبه پێش زه‌وال كاریگه‌ری سه‌لبی ده‌بێت له‌سه‌ر دروستی نوێژی هه‌ینی‌و به‌ڕای زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری زانایانی فیقهی ئیسلامی دروست نیه.
ده‌قی فه‌توای لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه.
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26510 |