ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 12ی2ی2019 له ژێر چاودێری‌و به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین شهمساواو د. محمد نصرالله و مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان مامۆستا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌ندازیار شێخ كاوه جێگری پارێزگار‌و نوخشه‌خان قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و مامۆستا شێخ ئارام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقاف بهوهكالهتو دام‌و ده‌زگا حكومیه‌كان‌و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م حزب‌و لایه‌نه‌كان‌و به به‌ژداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئایینی هه‌ڵه‌بجه‌و ههورامانو شاره‌زورو كه‌سایه‌تی‌و ریش سپی‌و پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه به‌ژدار بوون.
له ده‌سپێكی مه‌راسیمه‌كه وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، مامۆستا مه‌لا عبدالحمید حه‌مه فه‌ره‌ج به‌رپرسی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش كرد‌و، تێیدا خۆشحاڵی خۆیی‌و زانایانی ئایینی سنوره‌كه‌ی ده‌ربڕی به‌و هه‌نگاوه گرنگه كه بۆ یه‌كه‌م جاره لقی یه‌كێتی زانایان له‌و شاره ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد لهپاڵپشتیو هاوكاریان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌و دڵنیاییشی دا، كه لقی هه‌ڵه‌بجه زه‌مینه‌یه‌كی تازه‌و هه‌نگاوێگی گرنگه بۆ خزمه‌تی زانایان‌و پرسه ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه‌و، جه‌ختی كرده‌وه هه‌رچیه‌ك له‌توانا دایه بۆ خزمه‌تی مامۆستایان‌و شاره‌كه ئه‌نجامی بده‌ن.
دواتر به‌رێز مامۆستا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و به‌ناوی ئیداره‌ی شاره‌كه پیرۆزبایی له زانایانی ئایینی كرد‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد‌و ته‌ئكیدی له رۆڵی دیاری مامۆستایانی ئایینی كرده‌وه‌و پاڵپشتی بۆ ههماههنگیو هه‌وڵه‌كان دووپات كرده‌وه.
پاشان مامۆستا شێخ ئارام به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقاف به وه‌كاله‌ت وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وێڕای پیرۆزبایی هیوای خواست كردنه‌وه‌ی لقی یه‌كێتی زانایان له هه‌ڵه‌بجه ببێته ده‌رفه‌تێكی نوێ‌و هاوكار بۆ خزمه‌تی زانایان‌و به‌ره‌و پێش بردنی ره‌وشی ئایینی له ناوچه‌كه.
دواتر به‌رێز د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و وێڕای پیرۆزبایی له زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به ده‌سكه‌وت‌و مێژوویی وه‌سف كرد‌و، رۆڵی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی به‌رز نرخاند له خزمه‌تكردنی ئیسلام‌و زانست‌و پێگه‌یاندنی زانای ئایینی‌و پرسه نهتهوهییو نیشتمانیه‌كانه‌وه.
گوتیشی: هه‌ڵه‌بجه لانگه‌ی ده‌یان كه‌ڵه زانای هه‌ڵكه‌وتوو بووه، كه جێده‌ستی خزمه‌تیان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان‌و عیراق به‌رچاوه، به‌تایبه‌ت له‌بواری فه‌تواو نووسین‌و ته‌دریسدا.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌موومان جێی ئومێد‌و دڵخۆشی زۆره، ماڵێكه بۆ هه‌موو زانایان بێ جیاوازی‌و بۆ خزمه‌تی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و مامۆستایانی ئایینی‌و خه‌ڵكی ئه‌م شاره.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی وتی: خوازیارم سه‌رجه‌م زانایان هاوكارو پاڵپشت بن‌و وه‌ك یه‌ك تیم خزمه‌ت بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌خوازم هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان لقی هه‌ڵه‌بجه‌و دام‌و ده‌زگاكانی شاره‌كه به‌تایبه‌ت به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف هه‌بێت، چونكه هه‌بوونی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه زامنی ده‌سكه‌وت‌و سه‌ركه‌وتنه.
شیاوی باسه شاری هه‌ڵه‌بجه وێڕای ئه‌وه‌ی شاری شه‌هیدانه‌و سمبولی دیاری مه‌زلومیه‌تی گه‌لی كورده، له‌هه‌مان كات مێژوێكی شكۆمه‌ندی هه‌یه له خزمه‌تی زانست‌و ئیسلام‌و زانایانداو، له ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو زانایانی ئایینی هه‌ن كه خزمه‌تی ده‌ڤه‌ره‌كه دهكهنو رۆڵ‌و پێگه‌یان دیار‌و به‌رچاوه، بۆیه له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایان بڕیار درا به كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان. |