رۆژی (21/9/2010) شاندێكی (بلات فۆرمی نا بۆ شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێیینه) سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد، به مه‌به‌ستی جه‌غتكردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌كردنی خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌تان، كه داوایان ده‌كرد، زیاتر روونكردنه‌وه‌یان له‌و باره‌وه بزانن.
مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان، ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌موو پشتیوانیه‌كی رێکخراوه‌كانی ئافره‌تان ده‌كات، له هه‌ر شتێک كه خزمه‌ت به ئافره‌تان بكات.
ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌تانیش، سه‌رۆكی زانایان گووتی: ئێمه له هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان رامانگه‌یاندووه، هیچ ئایه‌تێك‌و فه‌رموده‌یه‌ك نییه، كه هاووڵاتیان بۆ خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تان هان بدات، یان رێگه‌یان پێ بدات، ئه‌وه‌مان روونكرده‌وه، كه ئه‌وه دیارده‌یه‌كه پێش ئیسلامیش هه‌بووه، هه‌روه‌ها رامانگه‌یاندووه، كه دوای راپۆرتی پزیشكی هیوادارین وه‌ك پڕۆژه یاسایه‌ك بدرێته پهرلهمانو ئێمه‌ش پشتگیری ده‌كه‌ین.
مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان پێی راگه‌یاندن، كه ئه‌زهه‌ر به ره‌سمی خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تانی حه‌رام كردووه، به‌ڵام له‌وه پشتی به راپۆرتی پزیشكی به‌ستووه، بۆیه هیوادارین ئێوه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن زۆر پێویسته.
|