له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه‌زانست وزانیاری تاكه بنچینه وبنه‌مای پێشكه‌وتن و وخۆشگوزه‌رانی ژیانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی یه و ئیسلام گرنگیه‌كی بێ وێنه‌ی پێداوه ، كه‌چی ئه‌مڕۆ له‌م هه‌ڵكه‌وت و چاخه‌دا زۆر به خراپ و نێگه‌تیڤ پێچه‌وانه بۆته‌وه ، بۆیه لێره‌دا زۆر به كورتی و گوشراوی گرنگی زانست وپێشكهوتنو چه‌ند لایه‌نێكی ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه :
1/ پێناسه‌ی : زانست بریتیه له شتێكی سه‌لمێندراو به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی ، تا ببێته شتێكی زانستی و ژیربێژی و ئه‌قڵ قه‌بوڵی بكا و بڕوای پێ بكرێ و ، به هۆی ئه‌وه ته‌پوتۆز و ته‌وژمی له‌سه‌ر بڕهوێتهوهوقابیلی خوێندن‌و دیراسهتو وهرگرتنو دانه‌وه بێت .
2/ زانست خۆی له خۆیدا به‌رنامه‌یه : له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر ئێمه پێویسته وه‌كو مرۆڤێكی هۆشیار و ژیر له ژیانماندا به نهخشهوبهرنامه كار بكه‌ین و بژین ، تاكه سه‌رچاوه و هۆكاره و بنه‌مای ئه‌و به‌رنامه ڕێژیه‌ش هه‌ر زانسته بۆ پڕۆسه‌ی كاركردن و به‌ڕێوه‌چون له ژیاندا .
3/ گرنگی زانست له ئیسلامدا : بێ گومان ئیسلامی ئازیز (قوڕئان و سوننه) زۆر گرینگ‌یان به زانست وزانیاریو لایه‌نه‌كانی داوه ، بۆ وێنه به‌سه خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به گرینگی و پله و پایه‌یه‌ی زانست و زانیاری و زانایان ده‌فه‌رمووێ 5هل يستوي الذين يعلمون و الذين لا يعلمون 4 . . واته: ئایه ئه‌وانه‌ی دهزاننو ئه‌وانه‌ی نازانن وه‌كو یه‌كن ، بێگوكان وه‌كو یه‌ك نین. وه ده‌فه‌رمووێ . :( شهد الله اَنه لا اِله اِلا هو و الملاكة و اَولو العلم): واته: خوای گهورهوفریشتهكانوزانایان گه‌واهی ده‌ده‌ن كه خوای گه‌وره تاكو ته‌نیا یه . وه پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌فه‌رمووێ (طلب العلم فريظة على كل مسلم) . . واته : داواكردنی زانستوزانیاری له سه‌ر هه‌موو موسلمانێك پێویسته . وه ده‌فه‌رمووێ : (الفقيه اَشدعلى الشيطان من عابد) . واته : شه‌رعزان له‌سه‌ر شه‌یتان له‌خواناس به‌هێزترو قورستره. وه ده‌فه‌رمووێ ((العلم بالتعلم و الفقه بالتفقه)): واته: زانست‌و زانیاری به فێربوون‌و بهوهرگرتنه و، شهرعزانینیش به تێگه‌یشتنه . ، وه ده‌فه‌رمووێ ((ليس العلم بكثرة الدراية ، اِنما العلم بالخشية)) . . واته :زانست به‌زۆر له به‌ربوونی شت نی یه به‌لكو به له‌خوا ترسان . زاناكانیش زۆر وته‌ی به پێزیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه ، بۆ وێنه ئیمامی عومه‌ر ده‌فه‌رموێ : : (( تفقهوا قبل اَن تسودوا)) واته : له‌دینی خوای گه‌وره شاره‌زابن پێش ئه‌وه‌ی ببنه سه‌ردارو ده‌سه‌لاتدار، ئه‌بی هوڕهیرهیش ده‌فه‌رموێ : (لكل شىْ عماد ، و عماد هذا الدين الفقه) .واته: هه‌موو شتێك كۆله‌گه‌ی خۆی هه‌یه ، كۆله‌گه‌ی ئه‌م ئاینه‌ش شهرعزانینه . هه‌روه‌ها له‌و ئایه‌ت و فه‌رمووده و گوتانه‌ی كه زۆرن سه‌باره‌ت به زانست و زانایان كه له ئامار نایه‌ن .
4/ زانست و زانیاری بۆ پێشكه‌وتنه نه‌ك بۆ تێكدانووێرانكاری : بێگومان ئه‌مڕۆكه سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا و چاخی ڕۆشنكه‌ره‌وه یه ، زانست وزانیاری گه‌یشتۆته ترۆپك و ، زۆر شانازی پێوه ده‌كرێ ، به‌لام ده‌بێ بزانین زانست و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م به هه‌موو ئامێر و میكانیزم و بواره جیاجیاكانی هه‌وایی و زه‌مینی ، بۆ ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئاسووده و خۆشیار و خۆشگوزار بێ ، بۆ ئه‌وه‌یه ببێته ڕایه‌ڵ و پێناسی نێوان گه‌لانی گێتی و پێكه‌وه‌یان گرێ بدا و بناسێنێ ، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌مو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ببێ به جیاهێنكی خودان ئایدیا و ژیار و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و پێشكه‌وتن ، كه‌چی حه‌یفێ ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌ل و ولاته‌كان زۆر په‌ره به پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌ده‌ن و ، چه‌كی كۆكوژ و وێرانكه‌ر و جینۆسایدكهری وه‌ك چه‌كی ناوك و ئه‌تۆم دروست ده‌كه‌ن و ده‌چنه بۆشاییه‌كانی زه‌وی و ئاسمان و چه‌ندان پڕۆسه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ن ، بۆخۆ به‌هێزكردن و پڕ چه‌ككردن ، بۆ كۆنتڕۆل و كۆلۆنیاكردنی جیهان ، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئاسوده و خۆشگوزه‌ر بێ له سایه‌ی پێشكه‌وتنی زانست ، كه‌چی به‌و پێشكه‌وتنه ده‌وڵه‌ته زڵهێزه‌كان هه‌ڕه‌شه له نه‌مانی ژیان و جیهان ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك زۆر جار به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كانیان ته‌هدیدی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ، خه‌ڵكیان تۆقاندوه و زراو بردوه . به زانست و ته‌كنه‌لۆژیا دژایه‌تی ئینسانیه‌ت ده‌كه‌ن ، گه‌مارۆی ئابوری بكوژ ده‌خه‌نه سه‌ر گه‌لانی دونیا ،یه‌كتر جینۆ ساید ده‌كه‌ن ، قات و قڕی و نه‌داری به‌رپا ده‌كه‌ن بۆ قڕكردنولهناوبردنی له‌ڕ و لاواز و چه‌وساندن . له بری كاری چاك هه‌زاران سته‌م و كاری خراپ به‌و ته‌كنۆلۆژیایه ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك بۆ وێنه له هه‌ردوو جه‌نگه جیهانیه‌كه به ده‌یان ملیۆن خه‌ڵك تارومار كران ، له ده‌یان جه‌نگی تری گه‌وره‌ی نێو ده‌وله‌تی كه پاڵپشتی كیان و ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازی سازكراون ، جیهانیان به په‌ند بردوه و ، هه‌میشه به‌هۆی بۆمبهكانیانهوه به‌سه‌ر گه‌لانی ژێر ڕكێف و بێ نه‌وادا ده‌خوڕن . بهڕۆكێته ئاسمانیه‌كان سیخوڕی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌ن ، نهێنی یه‌كانیان ده‌دزن و ته‌حه‌دا یان لێ ده‌كه‌ن .
5/ بێگومان زانست به ههمهجۆر و له هه‌موو بواره‌كانی زۆر پێشكه‌وتوه ، به‌ڵام به‌خششێكی خوای گه‌وره‌یه كه به مرۆڤی داوه ، هه‌م خوای گه‌وره ئه‌و ئه‌قڵه‌ی به ئاده‌میزاد داوه كه ئه‌و ئامێرانه دروست ده‌كات ، هه‌میش خۆی ڕێگه‌ی به دۆزینه‌وه و دروستكردنیان داوه ، بۆیه تا زانست پێشكه‌وێ زیاتر نهێنیه‌كانی خوای گه‌وره و بوونی خوای كردگار له بونه‌وه‌ردا ده‌رده‌كه‌وێ ، چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رامبه‌ر به جیهانی میتافیزیكیا و نادیار بێ باوه‌ڕه ، به‌لام ئه‌و ئامێره داهێنراوانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر غه‌یبیات ، زانست بوونی زۆر شتی سه‌لماندوه كه به پێنج هه‌سته‌كان هه‌ستیان پێ ناكرێت ، زۆر شتی نوێی داهێناوه كه‌س پێشتربۆی نه‌ده‌چوو شتی وا بكرێت ، كه‌چی هه‌موو ئه‌وانه به‌هۆی ئه‌قڵی مرۆڤه‌وه كه خوای گه‌وره بۆی دروست كردوه هاتنه دی ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌چاو ئه‌قڵی مرۆڤه‌وه هیچ نی یه ، بۆیه ده‌بێ به‌و شتانه بڕوامان به خوای گه‌وره زیاتر بێت ، نه‌ك پێچه‌وانه ، هه‌ر بۆیه چه‌ندان زانای هاوچه‌رخ كاتێ بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زانسته دۆزراوه‌كه‌یان له قوڕئان‌دا بوونی هه‌یه ، بڕوایان به خوا هێناوه . |