رۆژی 20ی2ی2019 ئه‌نجومه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك پرس‌و بابه‌ت تاوتوێ كرا‌و گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر كرا، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بابه‌تی فه‌تواو ئهركو ئامانجی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا بوو.
وێڕای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی ئاماده‌كراوی تایبه‌ت به فه‌توا له لایه‌ن به‌رێز د. حسن موفتی سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌تواو گه‌نگه‌شه‌كردنی كۆی بڕگه‌و بابهتو بنه‌ماكانی په‌یوه‌ست به پرسی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین بنه‌ماو چوارچێوه‌ی گرنگ سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌و به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی فه‌توا له كوردستان گه‌نگه‌شه كران‌و چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌ت له‌و باره‌وه به پێویست زانرا.
یه‌كێ له بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و ته‌وه‌ره گۆڕٍینی ناوی لێژنه‌كه بوو له (لێژنه‌ی باڵای فه‌توا) بۆ (ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا) به‌ڵام ناوی لێژنه‌ی فه‌توای لقه‌كان وه‌كو خۆی ده‌مینێته‌وه، ئه‌مه‌ش به زۆرینه‌ی رای ئاماده‌بووان په‌سند كرا. |