بهبۆنهى كۆچى دوايى مامۆستا مهلا عوبێدى خهلهكان؛ لقى سلێمانى يهكێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان، پرسهنامهيهك ئاراستهدهكات، كه ئهمهى خوارهوه دهقهكهيهتى:
بسم الله الرحمن الرحیم
(يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّة فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي)
بهرێزان : زانايانى ئايينى و خانهواده و كهسوكاری جهنابی مامۆستا مه لا عوبێد خهلهكانی
سلاوی خواتان لی بێت
بە داخ وپە ژارەیەكی زۆرەوە، لەگەڵ ڕازی بوونمان بەقەدەری پەروەردگار؛ هەواڵی كۆچی دوایی زانایەكی تر و ئەستێرەیەكی كاروانی زانست و زانیاری، جەنابی ( مامۆستا عبدالله حسن سعید) ناسراو بە مامۆستا ( ملا عبید )ی خەلەكانمان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە، بەناوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانەوە؛ پرسەوسەرەخۆشی خۆمان، ئاراستەی سە رجەم زانایانی ئاینی و خانەوادەكەی بەڕێزتان دەكەین.
مامۆستا (ملا عبید) كەسایەتیەكی دیاری ئاینی وكۆمەڵایەتی ناوچەی خەلەكان بووە و لە ناو ڕیزی زانایانی ئاینی دا جێگادەستی دیاربووە. بەداخەوە دوای تە مەنێكی پڕ لە خێر و خزمەتێكی فراوان بە مینبەر و میحرابی مزگەوت و پێگەیاندنی فەقێ دا, ڕۆژی 23/2/2019 ماڵئاوایی لە هە مووان كرد.
وەفاتی جەنابی مامۆستا خەسارەتێكی گەورە و زیانێكبوو لە زانایانی ئاینی كەوت، لە خوای باڵادەست دەخوازین جەنابی مامۆستا بە بەهەشتی خۆی شادبكات و ئارامی بە دڵی هەموانمان ببەخشێت .
انا لله وانا اليه راجعون
لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
24/2/2019 |