ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/2/2019 به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حكومى و حيزبى و ژماره‌يه‌كى زۆر له په‌ڕله‌مانتاران و مامۆستايانى ئايينى و كه‌سايه‌تى و شێخانى ته‌ريقه‌ت، له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى مزگه‌وتى سه‌واف له‌شارى هه‌ولێر، به چاودێرى و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌ركى يه‌كێتى زانايان و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و مامۆستا شێخ نياز دێگهيى به‌رپرسى لق؛ رێوڕه‌سمى ده‌ستاوده‌ستكردن و ئاڵۆگۆڕكردنى به‌رپرسانى نوێى لێژنه ناوچه‌كانى سهربهلقى هه‌ولێرى يه‌كێتى زانايان و ناساندنيان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تاى رێوڕه‌سمه‌كه، به‌خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئايه‌تێك له قوڕئانى پيرۆز ده‌ستپێكرد، پاشان وتارى به‌خێرهێنان له‌لايه‌ن به‌ڕێز مامۆستا شێخ نياز پێشكه‌شكرا و دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان وتارێكى پێشكه‌شكرد و تيايدا وێڕاى پيرۆزباييكردن له به‌رپرسانى نوێى لێژنهناوچهكان؛ سوپاسى ده‌زگا ميرى و لايه‌نه سياسيه‌كانى هه‌رێمى كرد، كه له‌ماوه‌ى ڕابردوو هه‌ماهه‌نگيان هه‌بووه و ئاسانكاريان كردووه بۆ ڕاييكردنى كاروباره‌كانى يه‌كێتى زانايان و هه‌وڵدانيان بۆ خزمه‌تى زانايانى كوردستان به گشتى.
ئه‌مه‌و لهبهشێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا، به‌ڕێزيان باسى له‌به‌ڕێوه‌چوونى دواين كۆنگره‌ى يه‌كێتى زانايان كرد‌و، دوايين گۆڕانكارى و پێكهاته‌ى لق و ناوچه‌كانى زانايانى له زاخۆوه تا خانه‌قين خسته‌ڕوو، جه‌ختيشى له‌سه‌ر هه‌وڵى به‌رده‌وامى يه‌كێتى زانايان كرده‌وه بۆ خزمه‌تكرنى زانايانى ئايينى له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان.
ههرلهميانهى وتاره‌كه‌شيدا، له‌باره‌ى پێكهاته‌ى دوايين كۆنگره‌و گۆڕانكاريه‌كانى نێو مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و لق و لێژنه ناوچه‌كان؛ باسى له زه‌رووره‌تى په‌له‌كردن له‌پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت و دهسبهكاربوونى په‌ڕله‌مان و خزمه‌تكردنى هاوڵاتيان كرده‌وه‌و گوتى: هاوڵاتيانى كوردستان ئارامى زۆريان گرتووه و پێويسته په‌له‌بكرێ له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت و شايه‌نى ئه‌وه‌ن، كه پاداشتى ئه‌و چاوهڕوانيه وه‌ربگرنه‌وه.
دواتريش هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا؛ ناوى به‌رپرسانى نوێى هه‌موو لێژنهناوچهكان خوێندرايه‌وه و خه‌ڵاتى ڕێزلێنانيش به‌خشرايه به‌رپرسانى پێشوو و ژماره‌يه‌ك له كه‌سايه‌تى و به‌رپرسانى حكومى، كه له‌ماوه‌ى ڕابردوو جێپه‌نجه‌يان هه‌بووه له هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريكردنى زانايان. |