به‌مه‌به‌ستی سه‌ر له‌نوێ ده‌ست به‌كاربوون و دامه‌زراندنه‌وه‌ی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر له‌ژێر ڕۆشنایی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ند كراوی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان.
سه‌ر له‌به‌یانی ( 3/3/2019 ) شێخ نیاز راغب نقشبندی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر كۆبوویه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق پیرۆزبای خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان كرد كه بۆ جارێكی تر ده‌ست بهكاربونهوهو هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتن و خۆشبه‌ختی بۆ خواستن له‌كاروباره‌كانیان, پاشان تیشكی خسته سه‌ر جه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی كارگێری و هونه‌ری بۆ باشتر ڕایی بوونی كاروباره‌كانیان و به‌ره‌و پێش تر بردنی چالاكیه‌كانی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توا راو سهرنجو پێشنیاری تازه‌یان خسته روو بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت په‌ره به ره‌وشی فه‌تواو چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان بدرێت.
جێگای ئاماژه پێدانه لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر له‌هه‌شت ئه‌ندام و سه‌رۆكێك پێكدێت كه هه‌موو رۆژانی ( دووشه‌ممه‌و پێنچ شه‌ممه ) پێشوازی له هاولاتیان ده‌كه‌ن له مزگه‌وتی ( صواف ) بۆ چاره سه‌ركردنی گیر‌و گرفت و پرسه‌كانیان له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه. |