ئیمرۆ 7ی3ی2019 به‌رێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به یاوه‌ری هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو د. حسن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌تواو د. عومه‌ر حسن مرۆو مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانیان كرد.
سه‌ردانه‌كه به مه‌به‌ستی بایه‌خدان به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولاو دروستكردنی ههماههنگیو تاوتوێ كردنی كۆمه‌ڵێك پرسی هاوبه‌ش بووه، كه یه‌كێتی زانایان ئامانجیه‌تی له درێژه‌ی چالاكیه‌كانی له گه‌ڵ رێكخراوه پیشهییو ده‌زگاو ناوه‌نده په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بنێ بۆ رێكخستنه‌وه‌و به‌ره‌و پێش بردنی دۆخی فه‌تواو دۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسا له هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌ران وێڕای خۆشحاڵی دهربڕینو ته‌ئكیدی له رۆڵی زانایانی ئایینی كرده‌وه‌و ئاماده‌یی پاڵپشتی ته‌واویشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر كار‌و هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌نجام بدرێت. |