ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 10/3/2019 له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى خۆى ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى فه‌توا و بێلايه‌ن بوونى و جياكردنهوهى له بابه‌تى فه‌رعى، ستراتيجێكى شايهن و سه‌نگين به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، گه‌نگه‌شه‌ى له‌سه‌ركرا، پاشانيش باس له رێكخستنه‌وه‌ى لێژنه‌ى فه‌تواى لقه‌كان كرايه‌وه، به كردنه‌وه‌ى وۆركشۆپى تايبه‌ت و پێويست به‌م بواره.
دواتريش چه‌ندين پرسى هه‌نووكه‌يى و فه‌تواى سه‌رده‌ميانه له‌لايه‌ن به‌ڕێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواو ئه‌ندامان خرايه ڕوو، ژماره‌يه‌ك پرسيار و فه‌تواو پرسى تايبه‌تيش، كه ماوه‌ى پێشتر ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوبراو كرابوو؛ قسه‌ى له‌سه‌ر كرا‌و به ده‌نگ و ههڵسانگاندنى زانايان يهكلايى كرانه‌وه. |