مامۆستا عبدالرحمان، ڕاگه‌یاندنی لقی رانیه:
رۆژی 19\10\2010 به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا دهروكۆتری لێپرسراوی لقی زانایانی ئاینی ڕانیه‌و پشده‌ر به‌شداری كرد له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی باویان، له بناری قه‌ندیل سه‌ربه ناحییه‌ی ناوده‌شت، له بۆنه‌كه‌دا كه سه‌رجه‌م لێپرسراوه حیزبی‌و حكومیه‌كانی ناوچه‌كه ئاماده‌بوون، مامۆستا عبدالله‌ی دهروكۆتری وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، باسی له رۆڵی مزگهوتو مامۆستایانی ئاینی كرد، كه هه‌میشه خزمه‌تی ئاین‌و خه‌ڵكیان كردووه له هه‌رێمی كوردستاندا‌و، ده‌ست خۆشی له‌و كه‌سانه‌یش كرد، كه له دروست كردنی ئه‌م مزگه‌وته‌دا به‌ژداریان كردووه، له‌كۆتایشدا هیوای خواست كه مامۆستایانی ئاینی به‌ته‌بایی‌و په‌رۆشه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
|