له قوتابخانه‌ی دوا رۆژی ناحكومی شاری سۆران، كه قوتابخایه‌كی بنه‌ڕه‌تیه‌و تا پۆلی پێجه‌می هه‌یه‌و نزیكه‌ی‌و 130 قوتابی به پێی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن وانه‌ی تێدا ده‌خوێنن، له‌ماوه‌ی رابردوو له هه‌نگاوێكی تایبه‌ت قوتابیانی فێری نوێژ‌و خۆشه‌ویستی مزگهوتو چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵ ده‌دات.
له‌و باره‌وه مامۆستا فه‌رهه‌نگ نه‌بی ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی دوا رۆژی ناحكومی له سۆران به سایتی زانایانی راگه‌یاند: دیاره له مه‌نهه‌جی پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تی هه‌یه كه قوتابیان فێری ئه‌نجامدانی نوێژ بكرێن، بۆیه هه‌وڵماندا ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌م قوتابیان به گرنگه‌وه سه‌یر بكه‌ین.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌ڵێت: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه ته‌نها به‌وه نه‌وه‌ستاین، به‌ڵكو هه‌ر قوتابیهو نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌ت به نوێژ‌و چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی كڕی‌و به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌شمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی فێری نوێژ ببن.
مامۆستا فه‌رهه‌نگ نه‌بی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ: ماوه‌ی سێ مانگ مامۆستای ئایینی قوتابخانه‌كه‌مان هه‌وڵی له‌گه‌ڵ دان‌و ته‌واو فێری هه‌موو ئهركو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نوێژ بوون، بۆیه بڕیارمان دا به شێوه‌یی كردهییو به مه‌به‌ستی زیاتر بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ی ئایینی قوتابیانمان برد بۆ مزگه‌وتی سه‌روه‌ران له‌شاری سۆران بۆ ئه‌وه‌ی به كرده‌یی ده‌سنوێژ ههڵبگرنو نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن، خۆشبه‌ختانه هه‌نگاوه‌كه كاریگه‌ری باشی هه‌بوو له‌سه‌ر تێگه‌یاندن‌و فێربوونی نوێژ.
شایه‌نی باسه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك بتوانێ په‌ره به هه‌ردوو لایه‌نی زانستی‌و په‌روه‌رده‌یی بدات، به‌تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان به شێوازێكی زانستی‌و گونجاو فێری دروشمه ئایینیه‌كان ببن. |