رۆژی 11ی3ی2019 لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان له دانیشتنێكی فراواندا به ئاماده‌بوونی مامۆستا عبدالحمید به‌رپرسی لق‌و كارگێڕانی لق‌و بهرپرسو كارگێڕانی ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ به‌رێزان مامۆستا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌ندازیار شێخ كاوه جێگری پارێزگار‌و مامۆستا شێخ ئارام به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه.
دانیشتنه‌كه به‌مه‌به‌ستی ئامادهكاریو گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاو بوو بۆ یادی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به سنووره‌كه.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر دوێنێ شاندێكی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبوو له به‌رپرسی لق‌و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕانی لق به‌ژداری مه‌راسیمی به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستیان كرد له مزگه‌وتی دار السلام له شاری هه‌ڵه‌بجه.
مه‌راسیمه بۆ چوار مامۆستای به‌رێز بوو، كه مۆڵه‌تی زانسته شه‌رعیه‌كانیان پێ به‌خشرا له‌لایه‌ن مامۆستا‌و زانای ده‌ڤه‌ره‌كه به‌رێز مامۆستا شێخ عومه‌ر شێخ نورالدین.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه شاندی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی هیوای سهركهوتنو ته‌مه‌ن درێژیان بۆ مامۆستایانی بڕوانامه وه‌رگر خواست‌و ده‌ستخۆشی زۆریان ئاراسته‌ی جه‌نابی مامۆستای ئیجازه‌ده‌ر كرد له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌و هیوایان خواست ببێته مایه‌ی خێر بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری.
هه‌ر له میانی مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌رێز د. حسن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا پیرۆزبایی نامه‌یه‌كی ئاراسته كرد، كه له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا سه‌ید تاهیر به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توای شاره‌زور خوێندرایه‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ
به‌ناوی خۆمان‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان ئه‌و په‌ڕی خۆشحاڵی‌و پیرۆزبایی ته‌قدیم ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی ده‌رچوونی پۆلێك له ئه‌ستێره گه‌شه‌كانی ئاسمانی زانست‌و ئهدهبۆ عیرفان له مه‌دره‌سه‌ی (دار السلام) له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو پیرۆزبایی گه‌رممان بۆ مامۆستا‌و برای زۆر به‌رێزمان مامۆستا شێخ عومه‌ری موفتی‌و ئه‌و چوار برا خۆشه‌ویسته‌ی كه ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره وهردهگرنو بڕونامه‌ی زانستی له‌سه‌ر سهریانو له‌نێو دڵیان ده‌نێن.
خوای گه‌وره پیرۆز‌و شه‌كاوه‌ی بكات ئه‌م ئاهه‌نگه شكۆداره.
د. حسن موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
4/رجب/1440ك
11/3/2019
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید |