شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له‌رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خهلیفانو، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و، داموده‌زگاكانی حكومی‌و، حزبی‌و، لهشكریو، جه‌ماوه‌رێكی زۆر مزگه‌وتی راستی له ده‌روازه‌ی ناحیه‌ی خه‌لیفان كرایه‌وه.
به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه له‌مه‌ڕاسیمێكی ئایینی خنجیلانه‌دا، دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، له وته‌یه‌كی دا به‌ڕێز وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، وێڕای پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشانه له كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه، باسی له رۆڵ‌و پێگه‌ی مزگه‌وت كردله بواره‌كانی ئایینی‌و نهتهوهییو رۆشنبیری و كار‌و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی خستنه روو ل ه‌ماوه‌ی رابردوودا، بۆ بایه‌خدان به مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كان، هه‌روه‌ك داواشی له خێرخوازان كرد له بواره‌كانی تری ژیان خه‌ڵك رۆڵی خۆیان بگێڕن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، وه‌ك دروستكردنی قوتابخانه‌و، بنكه‌ی تهندروستیو، پرد‌و، رێگاوبانو، هاوكاریكردنی هه‌ژاران‌و كه‌مده‌رامه‌تان. هیواشی خواست كردنه‌وه‌ی ئه‌م مزگه‌وته ببێته مایه‌ی پتر خێر‌و خۆشی بۆ دانیشتوانی ناحیه‌كه. پاشان چه‌ندین سروود‌و ستایشی ئایینی پێشكه‌ش كران.
شایانی باسه: ئه‌م مزگه‌وته له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه به شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی هاوچه‌رخ دروست كراوه‌و، ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هاملتۆن، كه شاری هه‌ولێرو قه‌زای سۆران‌و سنوری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و، كار ئاسانی بۆ رێبواران‌و موسڵمانان دروست ده‌كات.
|