ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردووی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی له كوردستان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین هه‌ندێ قۆناغی له هه‌ندێ قۆناغ باشتر بووه، بۆ خزمه‌تكردنی ئایینی ئیسلام و زانایانی ئاینی و كار‌و چالاكیهكان به‌گشتی بۆیی زۆر جار گله‌یی هه‌بووه و كه‌م و كوری هه‌بوه، به‌ده‌مه‌وه چونی زانایانی ئاینی له ئاستێكی لاواز بووه ، كار‌و چالاكی به گوێره‌ی پێویست نه‌بووه به‌لام نابێ ئه‌و راستیه له یاد بكه‌ین كه بار‌و دۆخێكی سیاسی ناهه‌موار له كوردستان درووست بوو.
نامانه‌وێت برینی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نوێ بكه‌ینه‌وه بۆیه ئه‌و بارودۆخه زۆر كێشه‌و گرفتی بۆ هه‌ر تاكێك و گۆمه‌لگا به گشتی دروست كرد یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیش بێ به‌ش نه‌بوو له‌م گرفتانه وهه‌ندێ كه‌م و كوری سه‌ریان هه‌لدا به‌لام له‌گه‌ل هه‌موو بار‌و دۆخه‌كان یه‌كێتی زانایان له زۆربه‌ی كێشه‌كان یه‌ك هه‌لوێست بوون و قه‌د بریاری د1ی یه‌كتریان نه‌داوه و هه‌میشه ته‌نسیق هه‌بوه له نێوانیاندا بۆیه ده‌بینین له گۆنگره‌ی پێنجه‌می خۆیدا سوپاس بۆ خوا تواندرا به‌هه‌ول و كۆششی دلسۆزان یه‌كێتی زانایان به ستافێكی كارا‌و لێزان و خه‌مخۆر بۆ هه‌مو لایه‌ك به‌گشتی و زانایانی ئاینی به نایبه‌تی ناو مالی خۆی رێك بخاته‌وه و بره‌و به‌كارو چالاكیه‌كانی بدات و متمانه‌ی ته‌واو له‌لای زانایان دروست بكات . به‌رێزان ئه‌م جاره یه‌كێتی زانایان مال و پارێزه‌ری هه‌موو زانایه‌كه چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و چه‌ند ژماره‌ی دوایی رۆژنامه‌ی په‌یام بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین كه به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و ستافه به‌رێزه‌كه‌ی زۆر بوێرانه وموسلمانانه خۆیان به پارێزه‌ری زانایانی ئاینی داناوه و دلنیاشین ان شاْ الله هه‌روا بون و ده‌بن، به تایبه‌تی زۆر خۆش حالین به په‌یامی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دوای ده‌ست به‌كاربونی جه‌نابیان ، چونكه په‌یامێكه و دلخۆشكاره بۆ گشت زانایان دیاره ئه‌مه سه‌ره‌تایه و روناكیه‌كی زۆر به دواوهیهبۆمان.
ئه‌گه‌ر بێتوو له روی راگه‌یاندن ته‌ماشا بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین هه‌ر له دوای ده‌ست به‌كار بونیان توانیان خۆیان نیشان بده‌ن و رۆژنامه‌ی په‌یام به شێوه‌یه‌كی تازه‌گه‌ری و هه‌وال و كار‌و چالاكی و روونكردنه‌وه‌ی پێویست بلاو بكه‌نه‌وه چونكه وه‌ك دیاره راگه‌یاندن رۆلێكی گرنگی هه‌یه بۆ ئاشنا بوون به كار‌و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان و ناساندنی زانایانی ئاینی ئیسلامی به شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به كۆمهلگاو حكومه‌ت، بۆیه لێره‌دا پیرۆز بایی و ده‌ست خۆشی له هه‌مو لایه‌كتان ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌رسه‌ركه‌وتوو بن و زانایانیش ئومێد‌و هیوای زیاتریان هه‌یه لێتان له كۆتاییدا ئێمه‌ش ده‌لێین: هه‌مومان بۆ یه‌كێتی زانایان و یه‌كێتی زانایانیش بۆ هه‌موان .
* پێش نوێژ‌و ووتار خوێنی گوندی ماوه‌ران. |