ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 10ی4ی2019 به‌رێز د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ژداری كۆنفرانسی (پێكه‌وه‌ژیان له پێناو ژیانێكی باشتر) له هوتێل شیراتۆن له شاری هه‌ولێر كرد كرد.
كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی (East) بۆ گفتوگۆی شارستانیه‌كان رێكخرابوو، كه خۆی له دوو پانێڵی تایبه‌ت ساز كرابوو به‌ناونیشانی (پێكه‌وه‌ژیان له پێناو ژیانێكی باشتر)و (چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش چوونی ئابوونی له ناوچه‌كه) به ئامانجی گه‌یاندنی په‌یامێكی هۆشیاری پتر له پێناو كلتوری پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان.
له‌و كۆنفرانسه‌و له پانێڵی یه‌كه‌م د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگی پرسی پێكه‌وه‌ژیان له روانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد له‌سه‌ر به‌شێكی نمونه جوان‌و پێشه‌نگه‌كانی مێژووی موسڵمانان له‌و باره‌یه‌وه.
له به‌شێكی تری وته‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسی له پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و ئاشتیانه‌ی پێكهاته‌كان له كوردستان كرد‌و به پێویستی زانی هه‌موو لایه‌ك هاوكار بێت بۆ پاراستن‌و راگرتنی ئه‌و نمونه جوانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌ش كرد كه خۆشبه‌ختانه له كوردستان نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیان بوونی هه‌یه‌و به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆرێك له وڵاتان كوردستان ئه‌و تابلۆ جوانه‌ی به هاوسهنگیو رێكیهوه راگرتوووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌مرۆ زیاتر له هه‌موو كات پێویستمان به‌وه‌یه، كه یایه‌خ به‌و پرسه بدهینو پێداگیری بكه‌ین له‌وه‌ی دوژمنان درز نه‌خه‌نه نێوان پێكهاتهكانو له‌و رێیه‌وه هه‌وڵی پشێوی نانه‌وه بده‌ن له هه‌رێمه‌كه‌مان، به‌ڵكو ئه‌ركێكی گرنگ‌و سه‌ره‌كی هه‌موو پێكهاته‌كانه هه‌وڵی باشتر كردن‌و پاراستنی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه له پێناو دۆخێكی باشتر بده‌ن.
شیاوی باسه له‌و كۆنفرانسه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاتهكانو كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی‌و سیاسی‌و رۆشنبیری‌و فكری تێیدا به‌ژدار بوون. |