ئيواره‌ی رۆژى دووشه‌ممه 22/4/2019 مامۆستا مەلا عوسمان گراڤی، لە سنووری پارێزگای دهۆک؛ بەنەخۆشی كۆچی دوايي کرد.
مامۆستاى خواليخوشبوو؛ کەسایەتێکی ديارى ناوچه‌كه ئاینی بوو، ئەهلی سوڵح وئاشته‌وايى بوو، خۆشەویستى نێو خه‌ڵك و قسەخۆش بوو، تا دوایین ساتەکانی تەمەنيشی هەر لە خزمەت مزگەوت و پەیامی مەلایەتی دا بوو.
به‌م بۆنه‌وه، وێڕاى ڕ‌ازى بوونمان به فه‌رمان و يستى خواى گه‌وره؛ به‌ناوی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌که‌ین و سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى ده‌كه‌ين و له خوای گه‌وره داواکارین، كه سه‌بووری خۆی به‌سه‌رماندا ببارێنێت و مامۆستاى خوا لێخۆشبووش بخاته ژێر ره‌حم و میهره‌بانی خۆی.
إنا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
23/4/2019 |