له درێژه‌ی خولی رۆشنبیری له رێكه‌وتی 20/10/2010 بابه‌تی تایبه‌تی به موحازهرهیك له سه‌ر ئهركو كاری مامۆستای وتاربێژ، له لایه‌ن به‌رێز عپمان مفتی راوێژكاری یه‌كه‌م له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش كرا، له سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه باسی لهخۆگونجاندنی مامۆستای ئایینی له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان‌و، پارێزگاری له‌سه‌ر سه‌وابته‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كرد.
دواتر به‌ڕێزیان باسی كاركردنی به كۆمه‌ڵی مه‌لای كوردی كرد له‌م بارودۆخه، كه سهرهمهشقه بۆ پێشكه‌وتن‌و خۆشه‌ویستی یه‌كتری‌و، به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی ئایینی، نمونه‌یشی به یه‌كێتی زانایان هێنایه‌وه، كه چۆن كۆمه‌لێك مامۆستای روناكبیر، وا سه‌ره‌تای كاروچاڵاكیه‌كانیان موژدهدهرانه خۆی ده‌رده‌خات.
پاشان باسی له كه‌سایه‌تی مامۆستای ئایینی كرد،كه ده‌بێ مصداقیه‌تی گوتاری ئایینی لاواز نهكاتو، ئارامگر‌و خۆراگڕانه هه‌نگاوبنێ، له به‌رامبه‌ر ئهوپێشهاته ناشرعیانهی كه رۆژانه له به‌رچاومان دهوروژێنرینو، گوتاری هاوچه‌رخی پشت ئه‌ستوربێت به قوڕئان‌و سوننهتو به‌شێوازی (الحكمة والموعظة الحسنة ).
ئه‌مه‌و گه‌لێ بابه‌تی تر تاوتوێ كران‌و، دانشتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كراوه به‌ڕێوه‌چوو، زانینی ئاینیش وێڕای دڵخۆشیان به خول‌و كۆڕه‌كه، به‌ڕا گۆرینه‌وه گفت‌و گۆكردن
سه‌رجه‌میان هاوبه‌ش بوون له كۆڕه‌كه.
راوێژكار: سلام كریم سیدان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی |