له‌ماوه‌ی رابردوو لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لق‌و كارگێرانی لق‌و به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی ناوچه‌كانی سنووری لق چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام داوه‌و له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامیش دایه بۆ خزمه‌تی مامۆستایانی ئایینی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.
وێڕای به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی‌و تایبه‌ت به پرسی به‌رزنرخاندنی رۆڵی دیاری زانایانی ئایینی له‌رووی پیشه‌یی‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان‌و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی‌و خزمه‌تی ناوچه‌كه، هاوكات چه‌ندین زانای ئایینی به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌و كه باری ته‌ندروستیان ته‌واو نه‌بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌ردانی چه‌ندین دام و ده‌زگای حكومی‌و ئیداری سنووره‌كه‌یان كردووه‌و له نزیكه‌وه گفتوگۆ‌و تاوتوێی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر پرس‌و پێشهاته په‌یوه‌سته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه كراوه.
وێڕای ئه‌مه‌ش له باره‌گای لق پێشوازی له چین‌و توێژه‌كان كردووه‌و له نزیكه‌وه هه‌ڵوێستی زانایان‌و ده‌وری باڵایان له هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خزمه‌تی ئایین به‌رز نرخێندراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌نجانی كه‌لاره‌وه سیمینارێكی تایبه‌ت بۆ زانایانی گه‌رمیان رێكخرا بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرسی گه‌نجان‌و هۆشیاریان له‌مه‌ڕ پێشهاته گرنگه‌كان. |