له كۆبوونه‌وه‌ی 23ی4ی2019 ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌حوكمی شه‌رعی هه‌ردوو پرسی ژینگه‌پارێزی‌و ڕاوكردن فه‌توایه‌كی تایبه‌ت بڵاو كرده‌وه.
فه‌توایه‌كه دوای ئه‌وه هات، كه خه‌ڵكانێك له كوردستان جۆرێك له كه‌مته‌رخه‌میان به‌رامبه‌ر به ژینگه‌و چۆنیه‌تی پارێزگاری لێ كردن به‌دی ده‌كرا، یان كه‌سانێك هه‌ن ئاژه‌ڵ‌و باڵنده‌و ماسی ڕاو ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی یاسا بكه‌ن، یان له وه‌ختی زاووزێ ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له به‌شێكی فه‌توایه‌كه هاتووه: كه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هاونیشتمانیانی كوردستانه كه پارێزگاری ته‌واو له ژینگه‌ی كوردستان بكه‌ن‌و وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتمانی لێی بڕوانن، چونكه ئه‌مه ده‌چێته چوارچێوه‌ی فه‌رمانی شه‌ریعه‌ته‌وه.
له به‌شێكی تری فه‌توایه‌كه هاتووه: كه ڕاوكردن دیارده‌یه‌كی ناڕه‌وایه‌و له‌كاتی زاووزێ كردن دروست نیه‌و كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش هاتووه كه: پێویسته هاوڵاتیان پابه‌ندی رێسا‌و یاساكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن سه‌باره‌ت به ڕاوكردن‌و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان.
بۆ بینینی ده‌قی فه‌توای ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26513 |