دوای ئه‌وه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی نێت تیڤی هه‌ڵستا به بڵاوکردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌کی سێکسی رووت له شاشه‌که‌یدا، که بووه مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان و چالاکوانان و مامۆستایانی ئایینی، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه که‌سانێکی دڵسۆز ده‌ستیان کرده هه‌ڵوێست نواندن و سکاڵا تۆمارکردن، له هه‌مان کاتدا یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به نووسراوی فه‌رمییه‌وه له رێگه‌ی داواکاری گشتی سکاڵای له‌سه‌ر که‌ناڵه‌که تۆمار کرد، بهیاتبهتی ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کی مه‌ترسیداره بۆ خێزانی و ره‌وشت و به‌ها به‌رزه‌کانی کوردستان، هه‌روه‌ك دژی ره‌وشتی به‌رزی ئیسلام و هه‌موو ئایینه‌کانه، بۆیه وێڕای شێواندنی ره‌وشت و به‌ها پیرۆزه‌کان، سوکایه‌تیکردنه به خێزان و ئافره‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی.
له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتی زانایان، له رۆژی (25/4/2019) به بڕیاری داواكاری گشتی په‌خشی ناوخۆیی که‌ناڵی ناوبراو بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش بڕیاره‌كه جێبه‌جێده‌كات.
له‌و باره‌وه، خه‌لیل عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوبه‌ری گشتی له دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه که دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان، داوایه‌كیان بۆ داواكاری گشتی له‌سه‌ر كه‌ناڵی "نێت تیڤی" به‌رزكردبووه، كه به‌ڵگه‌یان پێبووه، په‌خشی گرته‌یه‌كی كردووه كه له‌گه‌ڵ ره‌وشت و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ئاینی ئیسلامدا ناگونجێت، بۆیه‌ش داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه بڕیاری سزادانی كه‌ناڵی نێت تیڤی داوه به هه‌فته‌یه‌ك داخستن، واته ماوه‌ی حه‌وت رۆژ راگرتنی په‌خشه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه بڕیاری داواكاری گشتی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كرا بۆ راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵێك، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری داواكارییه‌كه جێبه‌جێده‌كات سزای كه‌ناڵه‌كه ده‌دات و په‌خشه‌كه‌ی راده‌گرێت، وتیشی: بابه‌تی راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی "نێت تیڤی" به‌هۆی بڕیاری داواكاری گشتییه‌وه بوو، كه به به‌ڵگه‌وه هه‌یه كه گرته‌ی "سێكسی" و نه‌شیاو به دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكه‌مانی تێیدا په‌خشكراوه، بۆیه وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌سه‌ر بڕیاری داواكاری گشتی په‌خشی ناوخۆیی كه‌ناڵه‌كه‌مان راگرتووه.
هه‌ر له‌و باره‌وه دکتۆر عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: یه‌کێتی زانایان هیچ سستی و که‌مته‌رخه‌مییه‌ك ناکات بۆ به‌رگریکردن له ره‌وشت و به‌ها به‌رزه‌کانی کورده‌واری و ئیسلام، هیوادارین ئه‌م رووداوه‌ش ببێته مایه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیان له چوارچێوه‌ی به‌ها جوانه‌کان ده‌رنه‌چن وخزمه‌ت به قوڵکردنه‌وه‌ی ره‌وشتی به‌رزی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن. |