ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 28/4/2019 له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز د. حه‌سه‌ن مفتى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم و به‌ڕێزان د. عومه‌ر حه‌سه‌ن مرۆ و مامۆستا مه‌لا عمادالدين مه‌لا فائز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن و مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و به‌رپرسى په‌يوه‌نديه‌كان و به‌ڕێز به‌ختيار خاليد سه‌رۆكى رێكخراوى پاراستنى مافى گيانداران و ژماره‌يه‌ك له ژينگه پارێزانى خۆبه‌خش و به‌ڕێز د. عه‌باس عه‌لى نوێنه‌رى كۆڕبه‌ندى هزرى ئيسلامى، له كۆنفڕانسێكيدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن، ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم؛ فه‌تواى پاراستنى ژينگه و گيانله‌به‌رانى ئاڕاسته‌ى كوردستانيان كرد.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى كۆنفڕانسه‌كه، به خوێندنه‌وه‌ى ده‌قى فه‌تواكه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵا، له‌يه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عومه‌ر حه‌سه‌ن ده‌ستپێكرد، پاشان له‌لايه‌ن به‌ڕێز به‌ختيار خاليد سه‌رۆكى رێكخراوى پاراستنى مافى گيانداران، ده‌ستخۆشى و سوپاسنامه ئاڕاسته‌ى هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان د. عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و د. حه‌سه‌ن مفتى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم و د. محمد شه‌ريف سه‌رۆكى كۆربه‌ندى هزرى ئيسلامى و د. عه‌باس عه‌لى نوێنه‌رى كۆڕبه‌ند كرا، له ئاست ده‌ڕبڕينى خه‌مخۆرى و پشتيوانيان بۆ پاراستنى ژينگه و گيانله‌به‌رانى كوردستان.
شايانى باسه: له به‌روارى 24/04/2019 ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، فه‌توايێكى تايبه‌تى به پاراستنى ژينگه و ژيانى په‌له‌وه‌رو گياندارانى له كوردستان ده‌ركرد، له‌به‌ر گرنگى فه‌تواكه، به پێويست زانرا كه له كۆنفڕانسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا فه‌تواكه ئاڕاسته‌ى كوردستانيان بكرێ.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه، ده‌قى فه‌تواكه‌يه:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=149&scheme=
|