زۆر له‌مێژه وتویانه (ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕكیش مه‌به)، هه‌روه‌ها وتوشیانه: ( ئه‌گه‌ر نا‌توانیت چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكهیتو یا دڵی خۆشكهیت خه‌راپه‌ی ده‌رحه‌ق مه‌كه‌و دڵ گوشاوو خه‌فه‌تباری مه‌كه)، هه‌روه‌ك وتوشیانه: (ئه‌گه‌ر كه‌سێك خاوه‌ن چاكه بوو له‌گه‌ڵت ئه‌گه‌ر نه‌شتوانی دڵی خۆش كه‌یت لایه‌نی كه‌م خه‌راپه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كه‌و به خراپه باسی مه‌كه)، له‌م رۆژگاره‌دا شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی له‌یه‌كتری له ئارادا هه‌یه هه‌ركه‌سه‌و بانگه‌شه بۆ مافی خۆی ده‌كات وه هه‌ركه‌سه‌و خۆی پێ له‌سه‌ر حه‌قه، ئه‌گه‌ر به‌پێشێل كردنی مافی به‌رامبه‌ریش ته‌واوبێت ئه‌وا هه‌ر به‌لایه‌وه ئاساییه!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا زیاتر (به‌لای منه‌وه) سه‌رنج ڕاكێشترو پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه ئه‌ویش توێژی مامۆستایانی ئاینین، سه‌ره‌ڕای دڵسۆزی‌و بههاناچونیان بۆ هه‌موو كێشه‌و گیر‌و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا كه‌چی ههرتووشی چه‌ندان گیر‌و گرفت ده‌بنه‌وه، له‌پێشدا له‌سه‌ر دینی(خوا)و قه‌ومیه‌ت‌و وتنی قسه‌ی حه‌ق..له‌لایان ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان توشی گرفتی زۆر ده‌بونه‌وه‌و دهگیرانو له وتار دوور ده‌خرانه‌وه، ئێستاش مامۆستایان توشی سه‌دمه‌و تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی كت‌و پڕ بونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه ئه‌ویش به پاشمله باس كردن‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكی نێوان خۆیان‌و بێ رێزی نواندن به‌رامبه‌ر به مامۆستایانی ئاینی له‌لایه‌ن كه‌سانێكی باوه‌ڕ له‌رزۆكه‌وه!
بۆیه لێره‌دا ده‌ڵێم: شمه‌ك به ئاو پاك ده‌كرێته‌وه گوناهی به‌نده‌كانیش (له دوای ته‌وبه) به پاشمله باسكردنی، كه‌واته گه‌ر مامۆستایانی ئاینی توێژێكی پاك بوون ئێستا پاكتر بونه‌ته‌وه، موفلیسیو ده‌ستبه‌تاڵی قیامه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌یه كه ئه‌زیه‌تیان دهدهنو غه‌یبه‌تیان ده‌كه‌ن ئینجا با پێنج فه‌رزه‌كانیش له‌دوای ئیمامهكهیهوه نوێژه‌كانی ئه‌نجام بدات!،
له‌زۆرێك له مزگه‌وته‌كان گلهییو گازانده ده‌كه‌ن له مامۆستاكه‌یان جاری واشه بوختانیشی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن (هه‌روه‌ك غهیبهتو پاشمله باسكردن هه‌نوكه بۆته خوێكو دیارده‌یه‌كی زه‌قی نێو كۆمه‌ڵگه)! كه‌واته ئه‌مه ڤایرۆسێكهو چاو لێكهریهكی كوێرانه‌یه كه به‌ریان داوه‌ته غهیبهتو باسی یه‌كتری كردن‌و له‌نێو هه‌مووشیانه‌وه مامۆستای ئاینی به‌جۆرێك ده‌كه‌وێته سه‌ر زاران‌و قسه له‌یه‌ك وه‌رگرتنه‌وه‌و باسكردنه‌وه‌ی له شوێنی تر كه ناتوانن‌و جوڕئهت ناكه‌ن به‌رامبه‌ر بهكاربهدهستو ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌شیان به‌م جۆره بدوێن كه‌چی ته‌كان ده‌داته بهرهخۆیو هه‌موو ئهوداخ له دڵیه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانی تریش هه‌یه‌تی به مامۆستایانی ئاینی دایده‌ڕێژێت! به‌داخه‌وه.
خۆ مامۆستای ئاینی قسه‌ی ناشیرین‌و ئامۆژگاری خه‌راب به‌كه‌س ناڵێت، هه‌روه‌ها پاسه‌وان ی تایبه‌تیشی نی یه، هه‌موو كات ده‌رگای كراوه‌یه له رووی خه‌ڵكی بهگشتیو موسڵمانانیش به‌تایبه‌تی هه‌روه‌ك له‌حوجره‌ی مزگهوتو حوجره‌ی ماڵیشی ژیانی له‌خزمه‌ت دینی(خوا)و راپهڕاندنو چاره‌سه‌ركردنی ئیش‌و كار‌و گیروگرفتی خه‌ڵكی ژیان ده‌گوزه‌رێنێت به‌هه‌مان شێوه به مۆبایله‌كه‌شی له خزمه‌ت خه‌ڵك دایه، ئینجا نه‌ك بارگرانی بن له‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌ڵكو بونه‌ته بار سوكیش بۆ خه‌ڵكی، زۆرینه‌یان نه‌ك زه‌كات‌و سه‌رفیتره وه‌رناگرن به‌ڵكو له‌كاری خهیریو یارمه‌تی دانی نهخۆشو هه‌ژارو بێ باوكانیش هۆكارێكی كاریگه‌رن‌و رۆڵیان دیاره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ش كه زۆربه‌یان به‌سه‌یاره‌و خه‌رجی خۆیان له خزمه‌ت ریش سپی‌و موسڵمانان دانه بۆ سهردانیانو ته‌عزیه‌و لای نهخۆشانو...هتد. ئیتر پێم بڵێن توخودا: له‌مانه زیاتر چیتان له‌مامۆستایانی ئاینی ده‌وێت؟ بۆچی له بری 70 عوزر بۆ هێنانه‌وه‌كه (كه له فه‌رمووده داواكراوه لێمان) كه‌چی 70 جار غه‌یبه‌تی دهكهنو 70 بوختانیشی بۆ دروست ده‌كه‌ن؟ هه‌ر ئه‌وه‌م ماوه بڵێم: (إتقواالله) له خوا بترسن!. |