ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2/5/2019 له‌باره‌گای لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان و به‌ئاماده‌بونی لێپرسراوی لق و كارگێڕان و به‌رپرسی ناوچه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی لقی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامدرا .
شایانی باسه سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به خوێندنی قورئانی پیرۆز و پاڕانه‌وه ده‌ستی پێ كرد و پاشان مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگاوی له وته‌یه‌كیدا وێڕای به‌خێرهاتن و ده‌ستخۆشی له ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕمه‌زانی له زانایان و سه‌رجه‌م موسڵمانان كرد‌و هیوای خواست ئه‌م مانگه ببێته مانگی خێر‌و خۆشی و به‌ره‌كه‌ت بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و جیهان .
هاوكات باسی گرنگی بونی یه‌كێتی زانایانی كرد و جه‌ختی كرده‌وه له پاراستنی برایه‌تی و یه‌كڕیزی نێوان زانایانی ئایینی و هه‌روه‌ها خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م زانایانی به‌بێ جیاوازی به ئه‌ركێكی پیرۆز و پێویست زانی و داوای له‌سه‌رجه‌م كارگێڕان و لێپرسراوی ناوچه‌كان كرد كه به‌رده‌وام بن له خزمه‌تی زانایانی سنوره‌كه و پشتیوانی لقی چه‌مچه‌ماڵیشی بۆ دوپات كردنه‌وه .
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی لیژتهی فه‌توا مامۆستا عمر حمه رشید و به‌رپرسانی ناوچه‌كان به‌ڕێزان مامۆستا نه‌به‌ز محمد و مامۆستا گارق محمد و مامۆستا اراز افندی ڕاپۆرتی ناوچه‌كانیان پێش كه‌ش كرد و سه‌رجه‌م چالاكی و داواكاری و پێشنیاره‌كانیان خسته ڕو .
جێی ئاماژه‌بۆكردنه كه سه‌رجه‌م نوسراوه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خوێنرانه‌وه‌و كۆپی په‌یام و ڕێنمایی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان درا و وێنه‌شی ئاراسته‌ی ناوچه‌كان وئه‌وقافی چه‌مچه‌ماڵ كرا به‌مه‌به‌ستی گشتاندنی به‌سه‌ر هه‌مو وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانی سنهورهكهدا و به‌م شێوه‌یه كۆتایی به كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان هێنرا . |